
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاساییەی كە ماوەی مانگێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە، لەڕووی ئابورییەوە كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی داهات، ئەوەش بەهۆی داخرانی سنورەكان و كەمبوونەوەی قەبارەی بازرگانی، ئەمەش وایكردووە عێراق ڕازی ببێت بۆ ئەم مانگە كەمتر لە 120 ملیار ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، گفتوگۆ لەنێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق دەستپێكردووە لەبارەی ئەوەی بۆ ئەم مانگە گۆڕانكاری لە داهاتی نانەوتی هەرێم بكرێت و كەمتر لەو 120 ملیار دینارە ڕەوانە بكرێت كە مانگەكانی پێشوو ڕەوانە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنی هەرێم بۆ لایەنی عێراقییان ڕوونكردووەتەوە كە بەهۆی بارودۆخی شەڕ و داخرانی سنورەكان و كەمبوونەوەی قەبارەی بازرگانی داهاتی ناوخۆش زۆر كەمیكردووە، بۆیە ناتوانن بۆ ئەم مانگە داهاتی نانەوتی بگەیەننە 120 ملیار دینار، لە بەرامبەردا لایەنی عێراقی ڕەزامەندی سەرەتاییان داوە كە دەكرێت تەنها بۆ ئەم مانگە بڕەكە كەمبكرێتەوە، بەڵام هێشتا دیار نییە دەبێت هەرێم چەند پارە ڕەوانەی بەغدا بكاتب ۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەكارییەكی بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی سێ و میزان موراجەعەی مانگی دوو تەواو كردووە، لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی ئاماژەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن بۆ ئەوەی لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا بكرێن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








