پزیشکیان هۆشداری توند لە داڕمانی ئابوری وڵاتەکەی دەدات

SNN-
لە پێشهاتێکی کتوپڕدا و لەنێوان پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە، سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئێران زانیاریی مەترسیدار سەبارەت بە ناکۆکییە قوڵەکانی نێوان حکومەت و باڵی سەربازیی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی “ئێران ئینتەرناشناڵ”، کە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرکردایەتیی سوپای پاسداران کردووە.
هەر بەپێى راپۆرتەکە، پزیشکیان ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەزوویی ئاگربەست واژۆ نەکرێت و گرژییەکان کۆتاییان نەیەت، ئابووریی ئێران بەرگەی تێچووەکانی جەنگ ناگرێت و لە ماوەی کەمتر لە سێ هەفتەدا بە تەواوی “دادەرووخێت”.
ئەم هۆشدارییەی پزشکیان پەردە لەسەر قەیرانێکی قووڵی ناوخۆیی لادەبات؛ لە لایەک حکومەت هەوڵدەدات ڕێگری لە داڕمانی بەهای تەمەن و هەڵاوسانی بێپێشینە بگرێت، لە لایەکی دیکەشەوە سوپای پاسداران جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەکاتەوە.
ئەم کێشمەکێشە سیاسییە لە کاتێکدایە، شەقامی ئێرانی بەدەست گرانیی بژێوی و ناسەقامگیریی داراییەوە دەناڵێنێت، هەرەسی ئابووریش بەواتای تەقینەوەی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان دێت، کە ڕەنگە کۆنترۆڵکردنیان لە توانای هێزە ئەمنییەکاندا نەمێنێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
14كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









