نەوزاد شێخ كامیل: ناوی هیچ فەرمانبەرێكمان نەناردووە بۆ عێراق بۆ بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەیان

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق بەشەخۆراكی زیاد لە یەك ملیۆن فەرمانبەری خۆی بڕیوە كە مووچەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە، بەڵام ئێمە بەشەخۆراكی هیچ فەرمانبەرێكمان نەبڕیوە.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عێراق نزیكەی یەك ملیۆن و 400 هەزار فەرمانبەر كە مووچە و داهاتیان بەرزە، بەشەخۆراكەكەیان بڕردراوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارێكی حكومەتی عێراقییەوە بۆ چاكسازی لە بابەتی بەشەخۆراك، بەڵام ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەشەخۆراكی هیچ فەرمانبەرێكمان نەبڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرمان هەیە كە مووچەی مانگانەیان لەسەروو ملیۆنێك و 500 هەزار دینارەوەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ لیستێكیشمان لەبارەی بڕینی بەشەخۆراك بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق نەناردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بە نووسراوی فەرمی داوایان لە هەرێمی كوردستان نەكردووە لیستی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بێنرێن، هاوكات تەنیا بەشە خۆراكی ئەو كەس و فەرمانبەرانەی هەرێمی كوردستان بڕاوە كە مامەڵەیەكیان لە بەغدا هەبووە، دوای لێكۆڵینەوە لە مووچە و پیشەكەی، بەشەخۆراكیان بڕیوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









