
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سەرۆکی نوێی ئێران داوای ئاگربەستی لە واشنتن کردووە. ترەمپ وێڕای وەسفکردنی خامنەیی بەوەی “زیرەکترە”، بەڵام مەرجێکی توندی بۆ ڕاگرتنی شەڕ داناوە کە ئەویش کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمزە.
داواکارییەک بۆ وەستاندنی شەڕ
ئەمڕۆ چوارشەممە 01-04-2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆکی نوێی ئێران پەیوەندی پێوە کردوون و داوای ئاگربەستی کردووە. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە خامنەیی کوڕ بەراورد بە باوکی و سەرۆکەکانی پێشووی ئێران “زۆر زیرەکترە و کەمتر توندڕەوە.”
تاکە مەرجی ئەمریکا بۆ ئاگربەست
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشکاوانە مەرجی وڵاتەکەی بۆ قبووڵکردنی ئاگربەست ڕاگەیاند و وتی: “تەنیا لە یەک کاتدا بیر لە داواکارییەکەی ئێران دەکەنەوە، ئەویش کردنەوەی گەرووی هورمزە بە شێوەیەکی ئازاد و بێ کێشە بەڕووی کەشتیوانیی جیهانیدا.” واشنتن دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم مەرجەوە کۆتایی بە پەککەوتنی بازاڕی وزە بهێنێت کە زیانی زۆری بە جیهان گەیاندووە.
هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ سەردەمی بەردین
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر بێتو گەرووی هورمز نەکرێتەوە، ئەوا هێرشە سەربازییەکانیان بە هیچ شێوەیەک ناوەستن. ترەمپ وتی: “یان دەبێت هورمز بکەنەوە، یان هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو ئێران بەتەواوی خاپوور دەکەین و دەیگێڕینەوە بۆ سەردەمی بەردین.”
پاشخانی ئاڵۆزییەکان
ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە. ئێران لە دەستپێکی شەڕەکەوە گەرووی هورمزی داخستووە کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی نەوت، ئەمریکاش دەیەوێت لە ڕێگەی فشارە سەربازییەکانەوە تاران ناچار بکات ئەو ڕێڕەوە بکاتەوە.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









