
SNN-
ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسی هەواڵی بڵاویکردووەتەوە کە موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران بریندارە، بەڵام برینەکەی بەجۆرێک نییە کار بکاتە سەر راپەڕاندنی کارەکانی هەواڵی گواستنەوەی خامنەیی بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دوورە لە راستییەوە
ئاستی برینداربوونی ڕێبەر
ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسیا بڵاویکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران بریندارە. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە برینەکەی ڕێبەری نوێی ئێران سووکە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕاپەڕاندنی کارەکانی نییە و بەردەوامە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی.
ڕەتکردنەوەی سەردان بۆ ڕوسیا
ئاژانسە فەرمییەکەی ڕوسیا بە تەواوەتی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گواستنەوەی موجتەبا خامنەیی بۆ ڕووسیا دەکەن. جەختی لەوە کردەوە کە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ ڕوسیا نەگوێزراوەتەوە و تەنانەت بۆ یەک کاتژمێریش لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا نەبووە.
دەنگۆکانی پێشوو لەبارەی برینداربوون
ئەم زانیارییانەی میدیای ڕوسی لە کاتێکدایە، پێشتر چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاویانکردبووەوە کە موجتەبا خامنەیی لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا برینداربووە. لەو هەواڵانەدا هاتبوو کە بەهۆی مەترسیی سەر ژیانی و بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ڕوسیا کراوە.
هەڵوێستی فەرمیی تاران
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ڕێبەری نوێ، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، موجتەبا خامنەیی هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە. وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کردبوو کە هۆکاری دەرنەکەوتنی تەنیا بۆ بارودۆخی جەنگ و پاراستنی لایەنی ئەمنی دەگەڕێتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









