“سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى به بڕى 200 هه‌زار دۆلار هاوكارى كردوین”

سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر له ئه‌مڕۆوه ده‌ستبه خۆپارێزى بكه‌ین له ماوه‌ى 15 رۆژدا رێژى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، وتیشى: “سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى به بڕى 200 هه‌زار دۆلار هاوكارى ته‌ندروستى سلێمانيیان كردووه”.
سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى نه‌خۆشانى تووشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆناى كرد و وتى: “له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر له تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش 150 بۆ 200 تووشبووى كۆرۆنا له‌نێو هۆتێلدا ده‌مێننه‌وه، رۆژانه پزیشكێك ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى ته‌ندروستییان بكات”.
له‌باره‌ى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه له‌به‌رده‌میاندایه سه‌باح هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ كه له به‌رده‌مماندا هه‌یه بریتییه له دابه‌شنه‌كردنى مووچه، چونكه به‌شێك له كارمه‌ندانى ته‌ندروستیی ده‌یانه‌وێت بایكۆت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌كه ئیفلیج ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت مووچه دابه‌شنه‌كات دۆخه‌كه زۆر خراپتر ده‌كات، یه‌كێكى تریش له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ئێمه بریتیه له باوه‌ڕنه‌كردنى هاووڵاتییان به نه‌خۆشییه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌رچى شتى تریش هه‌یه بیكه‌ین هاووڵاتییان باوه‌ڕییان به كۆرۆنا نه‌بێت دۆخه‌كه هه‌ر به‌ره‌وخراپى ده‌ڕوات”.
له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبووان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و هاووڵاتییان خۆیان نه‌پارێزن، رۆژگارێك دێته پێشه‌وه كه نه‌خۆش به‌هۆى كه‌مى ده‌رمان و ئۆكسجین و كارمه‌ند و شوێنى مانه‌وه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌شى كه هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستیی سلێمانییان كردووه هه‌ورامى ئاشكراشیكرد: “له‌ماوه‌ى رابردوودا زۆر كه‌س هاوكارى ئێمه‌ى كردووه، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و هاوكارییه‌دا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به بڕى 200 هه‌زار دۆلار هاریكارى ته‌ندروستى سلێمانییان كردووه، ئه‌مه جگه له هاوكارییه‌كانى ئیداره‌ى یه‌كێتى كه به‌ده‌م بانگه‌وازى ئێمه‌وه هاتوون”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له‌باره‌ى چاكبوونه‌وه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا و ئه‌وانه‌شى له‌ژێر چاودێرى چڕدان روونیشیكرده‌وه: “لە چەند رۆژی رابردوودا 50 نەخۆش لە سلێمانی چاکبوونەته‌وه، 10 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان كه دووانییان دۆخیان مەترسیداره”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى پابه‌ندبوونى زیاترى هاووڵاتییان سه‌باح هه‌ورامى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئەگەر له ئه‌مڕۆوه هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن، لە 15 رۆژی داهاتوودا رێژی تووشبووان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








