
مووچە
SNN-
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران مسۆگەركراوە، سەرەڕای ئاستەنگە دارایی و سیاسییەکانی ئێستا هیچ کەمکردنەوە و دواکەوتنێکی بەسەردا نایەت و دەستکاری ناکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، بژاردە لەبەردەستە بۆ زامنكردنی بەردەوامی خەرجکردنی تەنانەت ئەگەر حکومەتی كاربەڕێكەریش لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە.
جەمال کۆچەر، باسی لەوەشکرد، حکومەت دەتوانێت پەنا بۆ قەرزکردن ببات، وەک پێشتر کاتێک پەرلەمان سێ یاسای قەرزکردنی دەرکرد، حکومەت ئەو كات كاربەڕێكەربوو، وتیشی: ئەم بژاردەیە هێشتا لەبەردەستدایەو دەتوانرێت دووبارە پیادەبكرێت، بە گوێرەی ئاماری نوێ کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێت.
روونیشی کردووتەوە، ئەگەر حکومەت پێکنەهێنرێت و دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، پەرلەمان و حکومەت بەرەو دەرکردنی یاسای نوێی قەرزکردن هەنگاو دەنێن و تاکە چارەسەر كە ئێستادا لەبەردەستدایە قەرزکردنە لە بانکە ناوخۆییەکان.
جەختیشكردووەتەوە، وڵات خاوەنی سەرچاوەی دارایی پێویستییە، بەڵام ئەمە پێویستی بە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی باشتری ئەم سەرچاوانەیە هەیە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوەو زیادكردنی داهاتی ناوخۆ هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە داراییەکان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









