مێرفی: سیاسەتە هەڵەکانی ترەمپ دەسەڵاتی ئێرانی بەسەر گەرووی هورمزدا چەسپاند

کریس مێرفی سیناتۆر
SNN
سیناتۆر كریس مێرفی پێیوایە هاوسەنگی هێز لە ناوچەكەدا گۆڕانكاریی ڕیشەیی بەسەردا هاتووە. بە وتەی ئەو، گەرووی هورمز كە پێشتر لەژێر هەژموونی ئێراندا نەبوو، ئێستا بە تەواوی لەلایەن تارانەوە كۆنترۆڵ كراوە.
مێرفی ئەم دۆخە بۆ “بێكفایەتی” ئیدارەی ترەمپ دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت ئەو جەنگەی واشنتۆن دەستی پێكرد، نەك هەر ئامانجەكانی نەپێكا، بەڵكو دیارییەكی مێژوویی پێشكەش بە ئێران كرد كە ئەویش كۆنترۆڵكردنی گرنگترین ڕێڕەوی وزەی جیهانە.
مێرفی ئەوەی بۆ CNN، ئەم گۆڕانكارییەی بە “سەركەوتنێكی مێژوویی” بۆ تاران وەسف كرد. ناوبراو لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕەخنەی توندی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كرد و ئاستی مامەڵەی ئیدارەكەی لەگەڵ قەیرانەكەدا بە “دڵتەزێن و پڕ لە بێتوانایی” ناوبرد.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









