وتەبێژی راكسیۆنی یەكێتی بۆ SNN: سبەی شەممە سەرۆككۆمار هەڵدەبژێردرێت و وەك یەكێتی گەشبینین

دیلان غەفور
عەلی حەمە سەعید-SNN
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، سبەی شەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجام دەدرێت و سەرۆكی پەرلەمان سورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە و هاوكات گەشبینین كە پۆستی سەرۆككۆمار بۆ یەكێتی یەكلایی دەبێتەوە.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەSNNی راگەیاند: ئەو وادەیەی كە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار دیاریكراوە كە سبەی شەممە 11/4/2026 وەك خۆیەتی و زۆرینەی فراكسیۆنەكان ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو دانیشتنە دەربڕیوە و ئێمەش وەك فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەی ئەو دانیشتنە دەبین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەی كە دەبێت ئەو دانیشتنە بەڕێوەبچێت و هەر فراكسیۆنێكیش ئامادەی دانیشتنەكە نەبێت یاخود گرفت بۆ دانیشتنەكە دروست بكات، ئەوا ناویان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە، چونكە بارودۆخی ناوچەكە ئەوە دەخوازێت كە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەت نابێت لەوە زیاتر دوابكەوێت.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، وەك فراكسیۆنی یەكێتی كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكە دەستپێكردووەو و هاوكات تا ئەمڕۆش فراكسیۆنی پارتی خۆیان یەكلایی نەكردووەتەوە و هیچ بەیاننامەیەكی فەرمییان نییە ئاۆ بەشداری دانیشتنەكە دەكەن یاخودنا، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا دەرچوونی كاندیدەكەی ئێمە تاڕادەیەكی زۆر یەكلایی بووەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









