
بینای سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
SNN
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە، لە کاتێکدا زیاتر لە 230 پەرلەمانتار ئامادەیی خۆیان نیشانداوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەش دەکرێت کە دانیشتنەکە بایکۆت دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان، کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و پۆستی سەرۆککۆمار یەکلادەکرێتەوە، هەموو حیزبە سیاسییەکانی کوردستان جگە لە پارتی بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دەکەن.
کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان تەنیا یەک خاڵ لەخۆدەگرێت کە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە. هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری داوە کە ناوی ئەو پەرلەمانتار و فراکسیۆنانە بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە کە نابنە بەشێک لە تەواوکردنی هەنگاوە دەستوورییەکان. بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە، پێویستە ڕێژەی دوو لەسەر سێی ئەندامان ئامادە بن.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی پێشتریدا بەSNNی راگەیاند: زۆرینەی فراكسیۆنەكان ئامادەیی خۆیان بۆ ئەو دانیشتنە دەربڕیوە و ئێمەش وەك فراكسیۆنی یەكێتی ئامادەی ئەو دانیشتنە دەبین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی پەرلەمان سورە لەسەر ئەوەی كە دەبێت ئەو دانیشتنە بەڕێوەبچێت و هەر فراكسیۆنێكیش ئامادەی دانیشتنەكە نەبێت یاخود گرفت بۆ دانیشتنەكە دروست بكات، ئەوا ناویان بۆ ڕای گشتی بلاو دەكاتەوە، چونكە بارودۆخی ناوچەكە ئەوە دەخوازێت كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەت نابێت لەوە زیاتر دوابكەوێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









