بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە پشتیوانی خوشک و برایانی ئێزدی دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی
SNN
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆرەوە پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و جەخت لە پاراستنی ماف و شوناسی ئایینییان دەکاتەوە.
پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی (چارشەمبا سۆر) و سەری ساڵی ئێزدی، پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی کرد. تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک فەراهەم بکات.
ڕێزگرتن لە قوربانیدانی پێکهاتەی ئێزدی
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو قوربانیدانەی ئێزدییەکان لەپێناو پاراستنی شوناس و تایبەتمەندییە ئایینییەکانیاندا پێشکەشیان کردووە، لای ئەوان رێزلێگیراوە. جەختیشی کردەوە کە مێژووی ئەم پێکهاتەیە پڕە لە خۆڕاگری بەرامبەر ئەو ئاڵانگارییانەی ڕووبەڕووی تایبەتمەندییە ئایینییەکانیان بووەتەوە.
پشتگیریکردنی ماف و ژیانی ئێزدییەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوانی ئێزدییەکان دەبێت. ڕاشیگەیاند، پاڵپشتی هەر هەنگاو و پڕۆژەیەک دەکەن کە ببێتە هۆی دەستەبەرکردنی مافەکان و دابینکردنی ژیانێکی باشتر و شایستەتر بۆ تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەر شوێنێک بن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
50 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
50 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
50 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









