
بەنداوی دوکان
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارین وایكردووە كە 22 بەنداوی هەرێمی كوردستان بەتەواوی پڕببن و هاوكات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان پڕدەبن، بەجۆرێك بەنداوی دوكان تەنها پێنج مەتری ماوە بۆ پڕبوون.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: خخۆشبەخاتنە ئەمساڵ لەسەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ڕێژەیەكی زۆر باش و دڵخۆشكەر بارانباریوە، هەر ئەمەش وایكردووە كە لە كۆی 25 بەنداو تا ئێستا 22 بەنداویان بەتەواوی پڕبوون و سەرڕێژییان كردووە تەنها بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و گۆمەسپان ماون سەر ڕێژبكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینانەی كە ماون لە داهاتوودا ئەگەری دابارینی باران هەیە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت و بەنداوی دوكانیش كەمتر لە 5 مەتری ماوە بەشێوەیەكی ستونی بۆ سەرڕێژبوون، بۆیە گەشبینین كە تا كۆتایی وەرزی گلدانەوەی ئەمساڵ بەنداوی دوكانیش سەر ڕێژ بكات.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی زۆریی ئاستی ئاوی كۆكراوە لە بەنداو و پۆندەكان، دەتوانین بڵێین بۆ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان لە دۆخی ئاسایشی ئاو لە ساڵێكی سەلامەتدایە، كە لە بواری كشتوكاڵ و ئاوی ژێر زەوی چەندین بواری دیكەدا سوودێكی زۆر لەو سەرچاوەی ئاوانە وەردەگیرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









