
دیلان غەفور
عەلی حەمەسەعید-SNN
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەچوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ جێبەێكردنی داواكاری هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەكان بەبێ جیاوازی، بەنوسراوێكی فەرمی داوای دامەزراندنی دەیان فەرمانبەری فەرمانگەی دادنووسی كەركوكمان گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چاوەڕێی وەڵامین.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،بە بەSNNی ڕاگەیاند: وەك ئەركی سەرشانمان و بەگوێرەی ئەو بەڵێنانەی كە هاووڵاتیانمانداوە ئێمە بەردەوام دەبین لە بەدەمەوەچوونی داواكاری چین و توێژەجیاوازەكان، لەو چوارچێوەیەشدا دوای ئەوەی داواكاریی فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنووسی كەركوكمان پێگەیشت بە مەبەستی دامەزراندنیان، ئێمەش لای خۆمانەوە داواكارییەكەمان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكاری ئەو فەرمانبەرانەی دادگای كەركوك بەپێی بڕیاری 315ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە بە كۆكردنەوەی واژۆی 50 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان نووسراوێكی فەرمیمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی نوسراوەكەمان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، دواتریش سەرۆكی پەرلەمان داواكارییەكەی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كرد بە مەبەستی لەبەرچاوگرتنی لەیاسای نوێی بودجەدا بۆ ئەوەی داواكاری ئەو فەرمانبەرانەش جێبەجێبكرێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێشهێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









