
SNN-
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، لە پەیامێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کە عەلی زەیدی وەک کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕاسپێردراوە و جەختی کردەوە کە وڵات پێویستی بە هەنگاوی خێرا هەیە.
تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان
سەرۆککۆمار لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم ڕاسپاردنە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانەوە بووە. ڕایگەیاند: “بەم هەنگاوە قۆناغی سێیەمی شایستە دەستوورییەکانمان بەجێگەیاند، کە چیدی دۆخەکە بەرگەی دواکەوتنی زیاتری نەدەگرت”.
حکومەتێک بۆ هەموو عێراقییەکان
نزار ئامێدی هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی زەیدی خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و هیواشی خواست بتوانێت “حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز” پێکبهێنێت. سەرۆککۆمار جەختی کردەوە کە دەبێت حکومەتی داهاتوو نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات و کار بۆ بەدیهێنانی خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتیان بکات.
داواکارییەک بۆ هێزە سیاسییەکان
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆککۆمار داوای لە هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکان کرد، پشتیوان و هاوکاری عەلی زەیدی بن. ئامانجی ئەم داواکارییەش بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی وەزارییە، تاوەکو لە بەرژەوەندیی باڵای عێراق و گەلەکەیدا ئەم قۆناغە تێپەڕێنرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









