
مووچە و بودجە
SNN-
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە ئێستادا عێراق نزیکەی چارەکێک لە هەناردەکردنی نەوتی پێشووی دەفرۆشێت، بەڵام بە نرخێکی زیاتر، جەختیشكردووە لەوەی، عێراق لە ماوەی رابردوودا بارودۆخی سەختتری تێپەڕاندووە.
جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت چەندین ئامرازی لەبەردەستدایە، لەوانە قەرزکردنی ناوخۆ و سودوەرگرتن لە یەدەگە بانکییەکەی.
روونیشیکردەوە، رێوشوێنەکانی دیكەش خۆیان لە توندترکردنی كۆكردنەوەی باج و جێبەجێکردنی دروستی یاساکان دەبینێتەوە، کاراکردنی یاساکانی وەک باجی گومرگی دەتوانێت سەدان ملیار دینار بۆ گەنجینەی وڵات بەدەستبهێنێت.
باسی لەوەشكردووە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و جێبەجێکردنی کاریگەری ئەم رێوشوێنانە دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەت بتوانێت ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت و سەقامگیری دارایی مسۆگەر بکات.
هاوکات لای خۆیەوە، عودەی تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان راگەیاندووە، ئەوەی لەبارەی قەیرانی دارایی لە وڵاتدا دەوروژێنرێت نادروستە، کێشەی سەرەکی لە خراپی بەڕێوەبردندایە، نەک نەبوونی پارە، ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت بەردەوامە لە دەستەبەرکردن و پێدانی مووچە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتوشیەتی، بەرپرسیارێتی دابینکردنی نەختینەو پاراستنی سەقامگیری دینار بەرامبەر بە دۆلارو پاڵپشتیکردنی دراوی ناوخۆیی دەکەوێتە چوارچێوەی ئەركەكانی بانکی ناوەندییەوە، ئەمەش وای كردووە پێویست بە پێداچوونەوەی جدی بكات بە كاری ئەو دامەزراوەیە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









