
SNN-
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەورەترین پڕۆسەی چاکسازی لە تۆماری کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت و ئاسانکاری بێوێنە بۆ گەنجان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە فەراهەم دەکات.
کورتکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن
بەهۆی جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازییەوە کە لە ساڵی 2023ـەوە دەستی پێکردووە، پڕۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان لە 2 مانگەوە کورتکراوەتەوە بۆ تەنیا 24 کاتژمێر. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، ئەو 31 هەنگاوەی پێشتر بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا پێویست بوون هەڵگیراون و پڕۆسەکە بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
ئامانجی داهاتوو بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی ڕۆتین، قوباد تاڵەبانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کارەکان خێراتر ڕاپەڕێنن. جێگری سەرۆکوەزیران ئامانجی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دیاریکردووە کە کاتی تۆمارکردنی کۆمپانیا لە 24 کاتژمێرەوە کەمبکرێتەوە بۆ تەنیا 3 کاتژێر.
تێچووی دامەزراندنی کۆمپانیا
بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا هەر هاونیشتمانییەک دەتوانێت بە تێچووی تەنیا 162,500 دینار کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت. ئەم کەمکردنەوەیەی تێچووە هاوکارییەکی گەورەی بۆ چینی گەنجان و ژنان فەراهەم کردووە تاوەکو بتوانن بە سەرمایەیەکی کەم ببنە خاوەنی کار و پڕۆژەی خۆیان.
ئاسانکاری بۆ ڕەوەندی کوردی و نیشتەجێبوانی دەرەوە
لە سیستەمە نوێیەکەدا ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیانی تاراوگە و نیشتەجێبوانی دەرەوەی وڵات کراوە. لەمەودوا ئەو کەسانە دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە لە دەرەوەی وڵات کۆمپانیا تۆمار بکەن و بۆ ئەم مەبەستە پێویستیان بە گەڕانەوە و سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان نابێت.
ئاماری کۆمپانیا تۆمارکراوەکان
بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 43,000 کۆمپانیا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان تۆمار کراون. لەو ژمارەیە نزیکەی 15,000 کۆمپانیایان لە ئێستادا بەرکار و چالاکن. ئامارەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەهۆی ئاسانکارییە نوێیەکانەوە، ڕێژەی خاوەنکاری گەنج لە کۆمپانیاکاندا گەیشتووەتە سەروو 80%.
هەنگاوەکانی داهاتووی چاکسازی
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە دانانی یەکەی تۆماری کۆمپانیاکان هەنگاوێکی گرنگ بووە بۆ بە نیشتمانیکردنی کۆمپانیاکان. حکومەت لە هەنگاوی داهاتوودا کار دەکات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتەکان، ئەمەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەر گرفتێکی تەکنیکی و زیاتر خێراکردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان لەو فەرمانگەیەدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









