
عەباس عێراقچی
SNN
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا ئاگاداری ئەوە بێت کە لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە کێشنەكرێتەوە ناو زەلكاوەوە، قالیبافیش دەڵێت: ئەمریکا توانای بەرگەگرتنیان نییە، ئێمە هێشتا دەستمان پێنەکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایار، عێراقچی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی، لە کاتێکدا کە دانوستانەکان بەهۆی هەوڵە بونیادنەرەکانی پاکستانەوە پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینن، پێویستە ئەمریکا ئاگاداری ئەوە بێت کە لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە کێشنەكرێتەوە ناو زەلكاوەوە، هەروەها پێویستە ئیماراتی عەرەبیش بە هەمان شێوە وریا بێت.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکیدا بۆ ئەمریکا، هاوکێشەیەکی نوێ لە گەرووی هورمز لە قۆناغی چەسپاندندایە، ئاسایشی کەشتیوانی و گواستنەوەی وزە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست و سەپاندنی گەمارۆوە خراوەتە مەترسییەوە، بەڵام بێگومان شەڕانگێزییەکەیان کۆتایی پێدێت
وتوویەتی “زۆر باش دەزانین کە بەردەوامیی دۆخی ئێستا بۆ ئەمەریکا جێگەی بەرگەگرتن نییە، لە کاتێکدا ئێمە هێشتا تەنانەت دەستیشمان پێنەکردووە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









