واشنتن بۆ عەلی زەیدی: پشتیوانیکردنمان بەستراوەتەوە بە دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان

ئاڵای ئەمریکا و عێراق
SNN
واشنتن بەردەوامیى هاوكارییەكانی بۆ كابینەكەی عەلى زەیدى بە جێبەجێكردنی چەند مەرجێك دەبەستێتەوە، كە گرنگترینیان بڕینى بودجەى گرووپە چەكدارەكان و جیاكردنەوەیانە لە جومگەكانی دەسەڵات.
مەرجەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی
ئەمریکا پشتیوانییەکانی بۆ عەلی زەیدی و حکومەتی نوێی عێراق دەبەستێتەوە بە دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە دامەزراوەکانی دەوڵەت. ئاژانسی فرانس پرێس لەزارى بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، پێویستە لەسەر عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو هێڵی جیاکەرەوەی ناڕوونی نێوان دەوڵەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ڕوونبکاتەوە.
بڕینی بودجە و مووچەی گرووپە چەکدارەکان
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختیکردووەتەوە، دەستپێکردنەوەی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق دەخوازێت سەرەتا گرووپە چەکدارەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دووربخرێنەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت پشتیوانییەکانیان لە بودجە ببڕدرێت و مووچە نەدرێتە چەکدارەکانیان، ئەمەش وەک ڕێکارێکی بەرجەستە بۆ سەلماندنی بوونی عەقڵییەتێکی نوێ لە حکومڕانیی عێراقدا لەقەڵەم دراوە.
داواکارییە توندەکانی واشنتن لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو
پێشتر تۆڕی هەواڵی CNN لە زاری بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی واشنتن داوایان لە عەلی زەیدی کردووە ڕێکاری توند دژی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بگرێتەبەر. هاوکات ڕۆژی چوارشەممە پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجامدا، لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەکرەم کەعبی ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبای عێراق دیاریکرد.
ئاماری هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
بەرپرسانی واشنتن باسیان لەوە کردووە، لە سەرەتای هەڵگیرساندنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی زیاتر لە 600 هێرش بوونەتەوە. ئەم دۆخە وایکردووە ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر حکومەتی نوێی عێراق چڕتر بکاتەوە تاوەکو کۆنترۆڵی ئەو گرووپە چەکدارانە بکات کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت کاردەکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









