باری تەندروستی هەندێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە جێگیر نییە

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە | فۆتۆ: عەلی حەمەسەعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، لە ئێستادا باری تەندروستی ژمارەیەك لەو تووشبووانە باش نییە و یەكێك لە تووشبووەكانی شارەزوریش لە ماڵەكەی خۆیدا چاودێری دەكرێت، هاوكات ژمارەی توشبووان تەنها لە پێنجوێن نزیكەی 100 كەس نزیك بووەتەوە.
د. خالید عەبدوڵا، سەپەرشتیاری كەتی تەندروستی قەزای پێنجوێن، بە SNNی راگەیاند: تیمەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی پشكنین و وەرگرتنی نموونە لە بەركەوتووانی دیكەی قەزای پێنجوێن ئەوەش بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی خێرای بارودۆخەكە و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە زیاتر لە 20 تووشبووی نوێ راگەیەنران، لە ئێستادا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە پێنجوێن بۆ نزیكەی 100 كەس نزیك بووەتەوە، بەشێكی زۆری ئەمانە باری تەندروستیان جێگیرە بەڵام بەشێكیشیان باری تەنروستیان باش نییە و نیشانەكانیان بەقورسی تیادا دەركەوتووە، دوێنێش یەكەم تووشبووی كۆرۆنا لە قەزاكەماندا گیانی لەدەستدا.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ SNN ئەوەی روونكردەوە، لە ئێستادا سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لەژێر چاودێریدان و باری تەندروستیان جێگیرە و رۆژانەش بەپێی توانا پشكنینی نوێ بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدەین، هاوكات لە ئێستادا تەنها حەوت ئامێری هەناسەدانی دەستكردن لە نەخۆشخانەكانمان بونیان هەیە و تا ئێستا پێویستمان بە بەكارهێنانیان نەبووە.
لای خۆیەوە د. ئاگرین عومەر بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لە ناحییەی وارماوای سەر بەقەزای شارەزوور بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، لەیەن سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانییەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە چیتر تووشبووانی كۆرۆنا نەنێرین بۆ نەخۆشخانەكانیان، بۆیە لە ئێستادا تووشبوویەكی كۆرۆنا لە كۆمەڵگای نەسر لە ماڵەكەی خۆیدا چاوێری دەكرێت و پشكنینمان بۆ ئەندامانی خێزانەكەی كردووە كە حەوت كەسن تا ئێستا ئەنجامەكان دەرنەچوون، پێمان راگەیاندوون كە تێكەڵاوی و بەركەوتنیان لەگەڵ كەسانی دیكەدا نەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









