
یەکەم بارانی پایزی ئەمساڵ
SNN
شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما بۆ هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە لەم ناوچانە سەرو 70 ملیمەتر باران ببارێت و هەندێک شوێنیش بەفر بارین روودەدات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لە نوێترین شیکارییدا بۆ نەخشەکانی کەشناسی (GFS) ئاشکرایکردووە، لە نێوان 15 بۆ 19ی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارینی سەروو ئاسایی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ناوبراو روونیکردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکان زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها ئیدارەکانی ڕاپەڕین و سۆران، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبێت، کە بڕەکەی لە نێوان 40 بۆ 70 ملم دەبێت.
جەختیکردووەتەوە، شەپۆلەکە سەرچاوەکەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەریی ساردە کە سەرەتا کاریگەری لەسەر ئەوروپا دەبێت و دواتر لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەکە. لەگەڵ گەیشتنی شەپۆلەکەش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، ئەگەری چالاکبوونی بەهێزی با، خۆڵبارین، دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر لەسەر چیا بەرزە سنوورییەکان هەیە.
لە کۆتایدا دەڵێت: هێشتا پێشبینییەکان سەرەتایین و لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری و زانیاریی وردتر دەردەکەون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









