
دیمەنێک لە رێپێوانی پێشتری هەدەپە وێنە: AP
SNN
لەدوای دەستگیرکردنی دوو پەرلەمانتاری سەر بە هەدەپە، ئەو پارتە ستراتیجی نوێ دەگرێتەبەر و لە هەوڵدایە شەقامی باکوری کوردستان و تورکیا دژ بە دەسەڵات بجوڵێنێت.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی، لیژنەی بڕیاردەری پارتی هەدەپە، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداوە سەبارەت بە داڕشتنەوەی نەخشەڕێگای پارتەکە و تاوتوێی بژاردەکانی بەردەمی کردووە تا لەو ڕێگەیەوە هەڵوێست دژ بە دەستگیرکردنی ئەندام و پەرلەمانتارەکانی نیشان بدات.
ئیبرو گیونەی وتەبێژی هەدەپەش بە میدیاکانی راگەیاندووە: دوو رێپێوانی فراوان لە 15ی ئەم مانگەدا رێکدەخەن، کە یەکێکیان لە شاری ئەدرنەی رۆژئاوای تورکیاوە دەستپێدەکات و بەشداربووەکان بەرەو ئەنقەرەی پایتەخت دەڕۆن.
ئاماژەی بەوەشکرد: رێپێوانەکەی دیکە لە هەمان رۆژدا دەستپێدەکات و لە شاری جولەمێرگی باکوری کوردستانەوە بەرەو ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژەکەی هەدەپە رایگەیاندووە: رێپێوانەکان لە ژێر ناوی “دادپەروەری و ئازادی”دا دەبنن و پەروین بوڵدان و میتحەد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە بەڕێوەی دەبەن.
ئەم ستراتیجییە نوێیەی هەدەپە، لە کاردانەوەی ئەوەدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە لەيلا گوڤەن و موسا فاريسئۆغڵو كە پارێزبەندييان لەسەر هەڵگیراوە بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، دەستگیرکران.
تا ئێستا دەیان هەزار ئەندام و لایەنگری هەدەپە لە تورکیا دەستگیرکراون و زۆرینەشیان تۆمەتباردەکرێن بەوەی کە ئەندامی پەکەکە بن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









