مەسعود پزشكیان سوپاسی هەڵوێستی ئەخلاقی و دادگەرانەی پاپای ڤاتیكان دەكات

پاپای ڤاتیکان و موسعود پزیشکان
SNN
مەسعود پزشكیان سوپاسی هەڵوێستی ئەخلاقی و دادگەرانەی پاپای ڤاتیكان دەكات لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل
“ئەو رێبازە وێرانکەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل گرتوویانەتەبەر تەنیا ئێران ناکەنە ئامانج “
مەسعود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە نامەیەكدا بۆ پاپای ڤاتیكان نوسیویەتی:سوپاستان دەکەم بۆ هەڵوێستی ئەخلاقی و لۆژیکی و دادپەروەرانەتان سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمریکا، کە بۆجاری دووەم و لە گەرمەی دانوستانەکان و بە پاساوی درۆ و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پشتیوانی رژێمی ئیسرائیل ئەنجامیداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی فارس، پزیشكیان رایگەیاندوە، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانی مەترسیدارو شەرمەزارانەی داوە، کە بەنیازە شارستانیەتی مێژوویی ئێران لەناو ببات و بیگەڕێنێتەوە بۆ چاخی بەردین، وەک بەڕێزتان ئاماژەتان پێکردووە، ئەم قسانە بەرهەمی وەهمێکی دەسەڵاتی رەهایە، کە لەسەر بنەمای لووتبەرزی و زاڵبوون و سەرپێچییە، هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی توندوتیژییەکی بێ سنوورەوە، کە ویژدانی مرۆڤ ناتوانێت لێی تێبگات یان قبوڵبکات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو رێبازە وێرانکەرەی ئەمریکا و رژێمی ئیسرائیل گرتوویانەتەبەر و هێرشە ناشەرعییەکانیان تەنیا ئێران ناکەنە ئامانج، بەڵکو سەروەری یاسا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی و بەها مرۆییەکان و رێنماییە ئایینەکانی ئیبراهیمیش دەکەنە ئامانج، كە روونە دەرئەنجامەکانی ئەم رێبازە بۆ هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسناکن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









