ڕێباز حەملان لەنێوان متمانەی سەرکردایەتی و تووڕەیی کادیرانی پارتیدا؛ چیرۆکی سێ شکستە گەورەکە

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN
سێیەم هەوڵى ڕێباز حەملان بۆ گەیشتن بە پۆستێکى باڵا لە بەغداد شکستی هێنا؛ لە کاتێکدا بەشێک لە سەرکردایەتى پارتى پشتیوانى دەکەن، کادیرانى ئەو حیزبە و پەرلەمانى عێراق ڕێگرییان لێکرد و بەربژێرکردنەکەى ناڕەزایى توندى لێکەوتەوە.
ناکۆکیی نێوان کادیران و سەرکردایەتیى پارتى
ڕێباز حەملان بووەتە جێگەى بایەخی بەشێک لە سەرکردایەتى پارتى دیموکراتی کوردستان، بەڵام ئەم پشتگیرییە لە لایەن ئەندام و کادیرانى حیزبەکەوە بە هەمان شێوە نابینرێت. کادیرانى پارتى پێیان وایە نابێت حیزبەکەیان گرنگیى زۆر بداتە ئەو کەسانەى پێشتر لە دژى پارتى بوون و لە بەرامبەردا کادیرە دڵسۆز و دێرینەکانى خۆى پەراوێز بخات.
یەکەم ڕەتکردنەوە؛ کۆنگرەى 14ـى حیزب
یەکەمین هەنگاوی ڕەتکردنەوەی ڕێباز حەملان لە ناو پارتیدا لە ساڵى 2022 و لە کاتى بەڕێوەچوونى کۆنگرەى 14ـى ئەو حیزبە دەستیپێکرد. لەو کۆنگرەیەدا ڕێباز حەملان و ژمارەیەک لەو هاوڕێیانەى پێشتر دژى پارتى بوون، خۆیان بۆ کۆمیتەى ناوەندى بەربژێر کرد، بەڵام کادیرانى پارتى بە ئاشکرا لە دژیان وەستانەوە و دەنگیان پێ نەدان، بەو هۆیەشەوە نەیانتوانى دەنگى پێویست بۆ گەیشتن بەو پۆستە بەدەستبهێنن.
بەربژێرکردن بۆ پۆستى بریکارى وەزارەت
دووەم وێستگەى ناڕەزاییەکان کاتێک بوو کە ڕێباز حەملان وەک بەربژێرى پارتى بۆ وەرگرتنى پۆستى بریکارى وەزارەتى دارایی عێراق دەستنیشانکرا. ئەم بڕیارە کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە و ئەندام و کادیرانى پارتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاشکرا ناڕەزایەتییان دەربڕى و دژى ئەو بەربژێرکردنە وەستانەوە.
فازڵ میرانى: ئەو کەسە کێیە من نایناسم؟
ڕەتکردنەوەى ئەو کەسانەى بە ” تازە پارتیبوون ” ناسراون، تەنیا لە ئاستى کادیراندا نەبووە، بەڵکو گەیشتووەتە ناو سەرکردایەتیش. کاتێک لە فازڵ میرانى، بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى پارتى پرسیار کرا دەربارەى گوتەیەکى ڕێباز حەملان، ناوبراو بە توانجەوە وەڵامى دایەوە و گوتى: “ئەو کەسە کێیە؟ من نایناسم”، ئەمەش وەک نیشانەى ڕەتکردنەوەى ئەو ناوانە لە ناو حیزبەکەدا لێکدرایەوە.
شکستى کۆتایی لە پەرلەمانى عێراق
دواین هەوڵى ڕێباز حەملان بۆ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى عێراق، دوو ڕەتکردنەوەى لەسەریەکى تێدا بوو. لە لایەک کادیرانى پارتى جارێکى دیکە دەنگیان بەرزکردەوە کە نابێت ئەندامە دڵسۆزەکان بۆ ” تازە پارتییەکان ” فەرامۆش بکرێن، لە لایەکى دیکەشەوە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەربژێرکردنەکەى ڕەتکردەوە. بەمەش ڕێباز حەملان نەیتوانى بۆ 4 ساڵى داهاتوو لەسەر کورسیى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە دابنیشێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









