
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
SNN-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ناوەڕۆکی پڕۆژەی پارتەکەی بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و ڕادەگەیەنێت، پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.
مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکەیان ئاراستەی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی و یەکێتی) کراوە و ئامانجی خستنەوەسەرپێی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانە.
پڕۆژەکەی یەکگرتوو لە 3 داواکاری سەرەکی پێکهاتووە
ڕاگرتنی گرژییە میدیاییەکان
کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕاگەیاندن و گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ گفتوگۆ.
کاراکردنەوەی پەرلەمان
خستنەوەگەڕی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی تەنها ١ مانگدا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو سستییەی لە ڕاپەڕاندنی کارەکاندا دروستبووە.
ڕێککەوتنی بنەڕەتی لەگەڵ بەغدا بۆ پرسی مووچە
دانانی بەرنامەیەکی گشتگیر و ڕوون لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بە مەبەستی زامنکردنی ناردنی بەردەوامی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ڕیشەیی قەیرانی دارایی.
دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان
وەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە (دوێنێ یەکشەممە)، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد. بڕیاریشە لە قۆناغی داهاتوودا، ئەمینداری یەکگرتوو بە هەمان مەبەست لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
59 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









