هەموو شتێك لەبارەی مووچەی مانگی پێنج لە SNNەوە، پێش جەژن مووچە دابەشدەكرێت؟

0
1121

عەلی حەمە سەعید-SNN
وەزارەتی داریی و ئابووری حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی بە هەر نەرخێك بێت پێش هاتنی جەژنی قوربان عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنج بنێرێت، بۆ ئەومەبەستەش لەكۆی چوار پێداویستی یناردنی پارە، سێ پێداویستییان ئامادەن و تەنها ناردنی داهاتی نانەوتی دەمێنێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بووە و پەسەندیش كراوە و لە سیستەمی KRDبڵاوكراوەتەوە، هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو لیستە پەسەندكراوەی مانگی پێنج لەگەڵ میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن وەزیرەكوردەكانی حكومەتی عێرا ق بە تایبەت وەزیری داد، داو الە وەزیری نەوتی عێراق كراوە كە بتوانن ڕاپۆرتێكی پێشوەختەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئامادە بكەن و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكەن، هاوكات ئەوەی دەمێنێتەوە ناردنی داهاتی نانەوتییە كە مانگی ڕابردوو بڕی 51 ملیار نێردرا، هاوكات هەوڵیش هەیە بۆ ئەمانگەش هەمان بڕ ڕەوانە بكرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆی چوار پێداویستی سەرەكی ناردنی مووچە سێ پێداویستیان ئامادەكراون كە بریت لە لیستی مووچە میزان موراجەعە و ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوت، تەنها ناردنی داهاتی ناوخۆ دەمێنیتەوە، ئەگەر بتواندرێت لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتەش چارەسەر بكرێت، ئەوا بەدڵنیایی پێش جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this