پێش ئەوەی پلانی سەیران دابنێیت؛ کەشوهەوای هەر چوار ڕۆژی جەژن بزانە

SNN
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی تایبەتی بۆ کەشوهەوای هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی خێرایی با دەکات.
یەکەم ڕۆژی جەژن و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
بۆ ڕۆژی چوارشەممە 27-05-2026، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا. لەم ڕۆژەدا پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرز دەبنەوە و مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
دووەم ڕۆژی جەژن و سەرهەڵدانی تۆزێکی سووک
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ڕۆژی پێنجشەممە 28-05-2026 ئاسمان بە گشتی تەنکەهەوری بەرزی دەبێت. لەم ڕۆژەدا تۆزێکی سووک بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و مەودای بینین بۆ 6 تاوەکو 8 کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە. پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و 2 بۆ 3 پلەی دیکە لە چاو ڕۆژی پێشوو زیاد دەکەن، ئاراستەی با گۆڕاو دەبێت و خێراییەکەشی لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
سێیەم ڕۆژی جەژن و چالاکبوونی خێرایی با
بۆ ڕۆژی هەینی 29-05-2026، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و تۆزێکی سووک بەردەوامی دەبێت. خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێک کاتیش بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە و مەودای بینین لە کاتی تۆزدا بۆ 4 تاوەکو 6 کیلۆمەتر دادەبەزێت. سەرەڕای ئەوەش، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە لە چاو ڕۆژی پێنجشەممە نزم دەبنەوە و لە کاتەکانی ئێوارەدا خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.
چوارەم ڕۆژی جەژن و جێگیربوونی کەشوهەوا
لە کۆتا ڕۆژی جەژندا، شەممە 30-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ دەبێت کە لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە. مەودای بینین ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە 8 بۆ 10 کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو زیاد دەکەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









