ترەمپ: سزاکانی سەر تاران سووک ناکەین و ڕەنگە شەڕ لە دژی ئێران دەستپێبکەینەوە

SNN –
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی توندیدا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، واشنتۆن بە چڕی چاودێری سنوورەکانی دەکات و هیچ نەرمیەکیش لە بەرامبەر تاران نیشان نادات، ئاماژەی بەوەشکرد کە سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە سووک ناکرێن.
وتیشی: “ئێمە سنوورەکانمان بە باشی داخستوون؛ لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە، چینی یەکەم، دووەم و تەنانەت دەتوانم بڵێم چینی سێیەمی سەرکردایەتی لە ئێران کۆتایی پێهاتووە، لە ئێستادا هێزی دەریایی ئێرانمان لەناوبردووە و دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش هیچ بەهایەکی نەماوە.”
سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن و دۆخی ناوخۆیی تاران، ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێران لە ئێستادا زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک واژۆ بکات، بەڵام ئێمە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاست بەرز، سزاکانی سەر ئەو وڵاتە سووک ناکەین و تەنانەت ڕەنگە جەنگی ئێران دەستپێبکەینەوە.”
لە پەیامێکی ئاڕاستەکراویشدا بۆ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپ داوای لێکرد: “تکایە زۆر ڕەق و توند بە لەگەڵ ئێرانییەکان.”
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









