بەغدا هۆشداری دەداتە هەرێم: نەناردنی داهاتی نانەوتی مانگانە 120 ملیار دینار لە پارەی مووچە کەم دەکاتەوە

مووچە بودجە
SNN-
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا مامەڵە دەکات و مەرجی داناوە کە ئەگەر هەرێم داهاتی نانەوتی ڕەوانە نەکات، مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕدرێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی میکانیزمەکە ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی بە کاش بۆ بەغدا دەنێردرێت کەمتر بێت لە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، ئەوا حکومەتی فیدراڵ کۆی کورتهێنانەکە لە پارەی تەمویلی مووچە کەم دەکاتەوە و پاشان پاشماوەی پارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات. هاوکات هۆشداری دا لەوەی کە هەرێم ناتوانێت هەموو مانگێک پەنا بۆ قەرزکردن ببات، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر داهاتی نانەوتی بکرێت، ئەگەرنا هەرێم ڕووبەڕووی گرفتی قورسی دارایی دەبێتەوە و چارەسەرەکەش پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە.
لەم بارەیەوە، پێشتریش عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کردبوو کە وەزیرە نوێیەکەی دارایی عێراق بە ئاشکرا بە بەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاندووە کە پابەندی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە؛ بەپێی ئەو بڕیارەش دەبێت حکومەتی هەرێم مانگانە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت و هەر کەمکردنەوەیەک لەو بڕە پارەیە تەنیا بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ دەبێت، بەپێچەوانەشەوە کێشە بۆ مووچەی مانگی ئایندە دروست دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









