
SNN
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق نیوە هەور دەبێت، لەکاتێکدا ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشور ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێوەیەکی گشتیی پلهكانى گهرما ڕوو لەبەرزبونەوە دەکەن؛ بەرزترین پلە لەپارێزگاکانی (بەسرە، میسان و موسەنا) تۆماردەکرێت کە دەگاتە 43 پلەی سیلیزی، لەکاتێکدا پارێزگای سلێمانی بە31 پلە نزمترین پلەی گەرمای دەبێت.
هاوکات، بۆ ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە کەشوهەوا بەسەقامگیریی دەمێنێتەوە لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، پلەکانی گەرما لەڕۆژی سێشەممەدا کەمێکی دیکە بەرزدەبنەوە، بەڵام لەڕۆژی چوارشەممەدا هاوشێوە و نزیک لەڕۆژی پێشوو جێگیردەبن.
لەلایەکی دیکەوە، ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکردوە، لەکاتێکدا وەرزی زستان و بەهاری ڕابردوو باران و بەفرێکی زۆر باریوە و بووەتە هۆی پڕبوونی بەنداوەکانو نەمانی مەترسییەکانی وشکەساڵی، لەئێستادا دیاردەی گۆڕانی ئاووهەوا ناسراو بە”ئێڵ نینۆ” لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی زەریای هێمن دووبارە پەرەدەسێنێتەوە.
ئەو شارەزایە پێشبینیدەکات، کاریگەرییەکانی ئەم دیاردەیە بۆ هاوین و پایزی 2026 بەهێزتربێت و گۆڕانکاریی گەورە لەکەشوهەوای جیهاندا دروستبکات.
سەبارەت بەلێکەوتەکانی لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو هەرێمی کوردستان، ئاراس جەبار ڕایگەیاندوە، ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی زۆربونی ڕێژەی بارانبارینو زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لەپایزدا، بەشێوەیەک کە مانگەکانی پایزی ئەمساڵ بارانبارینێکی بەرچاو لەسەروو ئاستی ئاسایی خۆیەوە تۆماردەکرێتو کەشەکەش فێنکتر لەساڵانی ڕابردوو دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









