پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حیزبەکەی رایگەیاندووە، لێکتێگەیشتنێکی زۆر باش لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا هەیە و پێمان وتراوە چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی باسی لەوەکردووە، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی بەرپرسانی بەغداش سەردانی هەولێر بکەنەوە گفتوگۆکان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەکردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان نییەتێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تا ئێستا هیچ کێشەیەک دروست نەبووە، پێمان وتراوە چیتر کێشەی مووچە دروست نابێت.”
وتەبێژەکەی حکومەت لەبارەی مووچەوە وتوویەتی “ئێمە تەنیا داوای مووچە ناکەین، بەڵکو داواکارین تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەییمان دەربڕیوە بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی بودجە.”
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









