
SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەندی دێڵفی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات و پەیامێکی توندیش لەبارەی شێوازی حکومڕانیی داهاتوو دەدات.
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و نێوەندگیری
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پانێڵێکی تایبەتدا لە دووەمین کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی لە سلێمانی ڕایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی زۆر باش بووە و لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران و واشنتۆن لەوپەڕی باشیدایە. ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوشێوەی پاکستان ڕۆڵی نێوەندگیر ببینن و ببنە پردێک لە نێوان وڵاتاندا، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان بۆچوونی جیاوازیان بەرامبەر یەکدی هەیە.
دەقی قسەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی .
پێشکەشکار: زۆر سوپاس بۆ بەڕێز بافل جەلال تاڵەبانی، شەرەفمەندییە لەناو ئەم هەموو ڕووداوانە ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ تۆ دەکەم، بەڕێز تاڵەبانی وەک دەنگێکی گرنگ ناوی هات لە گرژیی و ئاڵۆزییە جیهانییەکانی پەیوەست بە ئاسایش و بونیادنانی دەوڵەت، ئاسایشى هەرێمی و بەرەوپێشچوونە ئابوورییەکان، بۆیە ئێستا گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە ڕوودەدات، بۆیە چانسێکە بۆ هەموومان کە بیروبۆچوونی ئەو وەربگرین لەبارەی چەند پرسێکی جیاواز، ئێمە چەند پێشتر لێدوانێکی دانایانەمان لە سەرۆکوەزیرانی پێشوو داود ئۆغڵو گوێ لێبوو، زۆر سوپاس بەڕێز داود ئۆغڵو و سەرۆک ئامێدیش، و بەڕێزانی دیکەش، زۆر گرنگە ئێستا بیروبۆچوونی تۆ بزانین، سلێمانی مێژوویەکی درێژی هەیە، من چەند ڕۆژێک بەرلە ئێستا بە بەڕێوەبەرەکەم دەگوت کە دەچین بۆ کوێ، دەمگوت تەنیشتی ئێران و سووریا و تورکیایە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ ئاسایشى جیهانی و کاریگەری گرژییەکانی ئێرانیشی بەەسەرەوەیە.
پرسیاری یەکەم ئەوەیە؛ ئێستا ناوچەکە بە گۆرانکارییەکی گەورەدا تێپەڕدەبێت، تۆ لەسەر ئەمە دەڵێیت چی و گۆڕانکارییە گەورەکە تاوەکو ئێستا چی بووە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“هەرێمەکە بە گۆڕانکاری زۆردا دەڕوات بەشی زۆری نەرێنییە، ئەگەر لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیرییەوە تەماشای بکەین، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەمە دەرئەنجامەکەیە، پێموایە ئەگەر هەموو پارتەکان بەشێوازێکی گەورەتر ئەماشای ئەم کێشەیە بکەن، پێموایە چانسێک هەیە بتوانین بچینە دۆخێکی باشتر لەکاتی بەر لە دەستپێکردنی جەنگەکە، بەڵام ئەمە بە دڵنیاییەوە ئارامگرتنی دەوێت و دانوستانی جیاوازتریشی دەوێت لەوەی کە ئێستا هەیە، پێموایە کە کاتێک خاڵی زیاتر دەهێنرێتە نێو دانوستانەکان، خاڵی زیاتر دەبێت تاوەکو لایەنەکان بەراوردی بکەن، وەک چۆن بەڕێزیان گوتی، هەندێک لە کێشەکان پێکەوە پەیوەندییان هەیە، ئایا دەتوانیت لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتییت هەبێت، بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین، ئایا دەتوانیت ئاشتی درووستکەیت لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەبێ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی، پێموایە کاتێک خاڵی زیاتر دەهێنیتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەگەری ئەوە هەیە ئاشتی هەمیشەیی بەرپا بێت لە ناوچەکە، ئەمە ئارامگرتنی دەوێت، هیوادارم ئیدارەی ترەمپ ئەم ئارامییەی هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەو ژیری و داناییەی هەیە، ویستەکەشیان هەیە، ئەگەر لایەنی سێیەم و چوارەم کاریان تێنەکات”.
پرسياری دووەم: باست لە ڕێککەوتن و هەوڵەکانی ڕیککەوت کرد، بە بۆچوونی تۆ کێشەی سەرەکی ئێستا چييە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان
“ڕاستگۆبم لەگەڵت، پێموايە ئاڵۆزە، پێشتر باس لەوە دەکرا چەکی ئەتۆمی نەبێت و هەندێک ڕۆڵی هەندێک لايەنی دياريکراو لە ناوچەکە، بەڵام وا دەردەکەوێت سەرنجەکان گۆڕا بۆئەوەی تەنيا لەسەر تواناکانی چەکی ئەتۆمی نەبێت، بەڵکو لەسەر پيتاندنی يۆرانيۆم و شتی ديکە، پێموايە پێش هەموو شتێک گرنگترين شت کە باسی بکەين ئەوەيە؛ چيمان دەوێت و دواتر دەتوانين دەست بە گفتوگۆ بکەين لەسەری، کاتێک گفتوگۆکان دێنەپێشەوە هەندێک داواکاریی هەيە کە ئەستەمە، چونکە لەبيرمە لە ڕۆژەکانی سەرەتای ململانێکاندا ئەوەی هەموومان گوێمان لێدەبوو ئەوەبوو، چەکی ئەتۆمی نەبێت، چەکی ئەتۆمی نەبێت، چەکی ئەتۆمی نەبێت، بەڵام دواتر بابەتەکە لە ميديای ڕۆژئاوادا گۆڕا، دواتر بووە پيتاندن، دواتر مووشەک، من پێموايە گۆڕينی ئەو هێڵە سوورانە يارمەتيدەر نييە، پێموايە پێويستە پلانێکی ڕوون هەبێت لەبارەی ئەوەی تۆ چيت دەوێت و چۆن بەدەستی دەهێنيت، پێموانييە ئاڵۆز بێت، پێموايە قورسە”.
پرسيارێکى دیکە: بۆچوونی جياواز دەبينيت لەنێوان ئەمريکا و ئيسرائيلەوە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان
“بە دڵنياييەوە، ئەگەر قسە بکەم لەبارەی کوردەکان لە ئێران، ئامانجەکان جياوازبوون تەنانەت خەڵکی ئاسایی ئێران دەتوانن جياوازیی ئەوە بکەن، ئەو هێرشە هی ئيسرائيلە يان ئەمريکا”
“من خوێندکاری مێژوو بووم، بۆ ماوەی 650 ساڵ ئيمپراتۆرییەتى ڕۆم شەڕی کرد لەگەڵ ئيمپراتۆرییەتى فارس، دەزانی چی ڕوويدا؟ ڕۆمانیيەکان هەميشە سەرکوتووبوون، بەڵام نەيانتوانی ئيمپراتۆرییەتى فارس ببەزێنن، فارسەکان ئيمپراتۆر بوون هاوشێوەی ڕۆمەکان، ئەوان کولتوەريان هەبوو ئاڵتونيان هەبوو، فارسەکانيش هەموو ئەوانەيان هەبوو، هەموو کاتێک ڕۆمانييەکان هەوڵياندەدا بەهێزێکی گەورەوە بچنە ناو ئێرانەوە، ئێرانييەکان پێگەی جوگرافييان بەکاردەهێنا و دەيانکردنە دەرەوە، هەتاوەکو ڕۆمانييەکان تێکشکێنران و لاوازکران لە ڕۆما، هەربۆيە ئەمە بۆ 650 ساڵ بەردەوامیی هەبوو، ئەمە هەمان پەيامە”
پرسیاری سێیەم: کاتێک گرژییەکانی ئێران دەستیپێکرد، تۆ قسەت لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، کاری سەرەکییش ئەوەبوو، ئەم هەرێمە نەبرێتە گرژییەکانەوە، چۆن بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنیت، هەنگاوە سەرەکییەکانیش چین دەبێت بگیرێتەبەر؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“پێموایە ئێمەی کورد، کوردی عێراق کە لە عێراق دەژین، سەرەتا پێموایە بابەتەکە ئەوەیە کە براوە و دۆڕاوی ئەم جەنگە عێراق دەبێت، بەر لە ئێران بەر لە ئەمریکا، بۆیە وەک عێراقی دەبێت ئەم ناوچەیە تاوەکو دەتوانین سەقامگیر بکەین، دەبێت وابکەین هاوڕێکانمان زۆر کەمتر ئازاری یەکتر دەدەن، پێشموایە ئەمە ئەو ڕۆڵەیە کە یەکێتی پێی هەستا، یەکێتی ڕۆڵێکی باشی بینی لە ئارامکردنەوەی گرژییەکانی دۆخی ناوخۆ، لە تێگەشتن لەکولتووری یەکدی، لە تێگەیشتن لە پارتە جیاوازەکان و هێڵە سوورەکان، ئەمەش جوانی کوردستانی عێراقە، کە دەتوانین ئێمە ئەو پردە بین لە نێوان ئەم وڵاتە جیاوازانە، دەستخۆشی لە حکومەتی پاکستان دەکەم بۆ ئەوەی کردوویانە، بەڵام لە ناخەوە من هەندێک ئازار دەچێژم، چونکە پێموایە دەبوایە ئەو ڕۆڵە ئێمە بوینایە، دەبوایە عێراق بووایە، عێراق هاوبەشی ئەمریکایە و عێراق و کوردستانیش، دراوسێی ئێرانن، بۆیە دەبوو ئەمە ڕۆڵی عێراق بووایە، ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکان کە زۆر گەشبینم بەم حکومەتە نوێیەی عێراق، بڕواموایە دیدگایان هەیە کە هەر تەنیا سەیری ڕۆژهەڵات نەکەن، بەڵکو سەیری ڕۆژئاواش بکەن، دیدگاشیان هەیە لەبارەی سەروەریی ئێمە، عێراق بین لە پێناو عێراق، زۆر دڵخۆشم کە بەشێکین لەمە، سەرۆکوەزیرانێکی زۆر باشمان هەیە، سەرۆکێکی زۆر باشمان هەیە، سەرۆکێکی پەرلەمان، تیمێکی ڕاستەقینە هەیە و زۆر گەشبینین”.
پرسيارى چوارەم: باس لە گفتووگۆکان بکەين لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و بەڕێز عێراقچی، سەرەتا با شتێکت بۆ ڕوون بکەمەوە، لە ئەورووپا و جيهانەوە نيگەرانی هەيە لەبارەی ئەوەی ڕەنگە ناوچەکە پەلکێشی شەڕ بکرێت، ئايا ئەوە دۆخەکە مەترسيدارە؟ دەتوانيت ڕوونيبکەيتەوە، پێتوايە تا چەند هەستيارە کە هاوسەنگی ڕابگريت لەنێوان ئەو دوو لايەنەدا؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی– سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“پەيوەندييە تەلەفۆنييەکەم لەگەڵ بەڕێز ترەمپ و بەڕێز عێراقچی، ئێمە قسەمان کرد پێکەوە و بە کورتی باسمان لەوەکرد کە ململانێکان چۆن دەبن و پێشبينييەکانمان باسکرد کە چۆن دەبێت، بەڵام پێموايە دەبو سەرکردەکانی کوردستان لە عێراقدا بڕواننە ئەوەی باشترين شت چييە بۆ ئەوان و بۆ ئێمە وە چيشمان دەوێت، وەک کەسێکی گەشبين و وەک يەکێتی و براکەم و کەسانی ديکە لە يەکێتی، هەميشە لەڕێگەی کەناڵە ديپلۆماسييەکانەوە پەياممان هەبووە و بڕوامان وايە دەتوانين جياوازی دروستبکەين، لەگەڵ تورکيا دەتوانين هەماهەنگييەکی باشمان هەبێت، لەگەڵ تورکيا و گرووپە کوردييەکان، وە پێموايە دەتوانين پێکەوە ڕێگری لە ڕوودانی کارەسات بکەين، لەکاتێکدا ئەمە ڕوويداوە و فشاری زۆر هەيە لەم کاتەدا، پێموايە دەتوانين شتەکان بگۆڕين، ئەوەی کە بێهيوای کردم لەو کاتەدا ئەوەبوو، هەندێک سەرکردەی دياريکراو تەنيا تەماشای تەلەڤزيۆنيان دەکرد و هيچ کۆبوونەوەيەکی کابينەی حکومەتمان نەبوو، هيچ کۆبوونەوەيەکی سەرکردەکانمان نەبوو لەنێوان يەکێتی و پارتی، مەحاڵ بوو ئەو شتانە ڕێکبخرێت، جوان نەبوو ئەوە بکرێت، هەربۆيە خەڵک نەيدەزانی کە ئێمە کۆدەبينەوە و باس لەو کێشانە دەکەين و پلانمان هەيە بۆ پاراستنی ئەوان، ئێمە لەسەر ئاستی دوو لايەنە لەگەڵ لايەنەکانی ديکەدا هەوڵی ئەوەمان داوە کە بتوانين کاريگەری زياترمان هەبێت و بڕواشمان بەوە هەيە کە کاريگەری دروستدەکەين، ئەوە بێهيوابوونی ئێمەبوو لەسەر ئاستی ناوخۆیی، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بێهيوایی من ئەوەيە، ڕێگە بە بەڕێز ترەمپ نەدرێت ڕێککەوتن بکات، من پێموايە ئەو دەتوانێت ڕیککەوتن بکات و ڕێککەوتن دەکات، پێموايە ڕێککەوتنەکە مەعقول دەبێت، هيوادارم ئارامگربێت لەگەڵ هەموو لايەنەکان و کۆتایی پێبهێنێت، پێموايە کاتێک گەيشت بەو دەرئەنجامە، دەرفەتێکی ڕاستەقينە دەبێت بۆ گەيشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەو ڕێککەوتنە ئەم ناوچەيە و بە دياريکراوی سلێمانی زۆر دڵخۆش دەکات، بەڵام وەک بەڕێزيان گوتی، کێشەی گرنگ هەيە لە پشت ئەم ناکۆکييەوە هەتاوەکو ئەو کێشانە چارەسەر نەکەيت، تەنيا سەرئێشەيەک زياد دەکەيت بۆ ئەوەی کە هەتە و لە بنەڕەتدا ئەو کێشەيە دەشاريتەوە، هەربۆيە من ئاويان پێدەدەم لەگەڵ پاراسيتامۆڵ”.
پرسیاری پێنجەم: باسی پەیوەندی خۆت بکە، یاخود هەرێمەکە لەگەڵ تاران، چەند نزیکن لە یەکدی؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ تاران، پەیوەندییەکی ناوازەمان هەیە لەگەڵ واشنتن، من و قوباد، تازە لە واشنتن گەڕاوینەتەوە، ئێستا زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ برا تورکەکانیشمان هەیە، ئەگەر تەماشا بکەیت، ئێمە پارتێکی سیاسی بچووکین، ئەم سێ چوار وڵاتەش لە جەنگدابوون، دەبوایە باڵانسێک لە نێوان هەموو ئەم وڵاتانە درووستبکەین، هێڵی سوورمان دانا، ئەوەمان دانا کە دەکرێت بکرێت و ئەوەشی کە ناکرێت بکرێت، بۆیە ئەگەر ئێمە بتوانین ئەوە بکەین، عێراق دەتوانێت بیکات، وڵاتانی دیکە دەتوانن بیکەن، ئەمە تەنیا ئازایەتی دەوێت، ئێران بەڵێ لە ڕووی سەربازییەوە لاواز کراوە، بەڵام دەشتوانیت بڵێیت لە چەند ڕوویەکی دیکە یەکگرتووتر و بەهێزترن، ئەمەش لە چۆنیەتی جەنگ و هێرشەکان بە ڕوونی دیارە، شتێکی دیکەش هەیە کە سەرۆکوەزیرانی پێشوو باسی کرد، ئەویش ئەوەیە جەنگ ئێستا جیاوازترە، بە مووشەک یان درۆنی 20 هەزار دۆلاری دەتوانیت وابکەیت دوژمن بە ملیۆنان دۆلار سیستمی بەرگریی هەبێت، تەنیا بۆ ئەوەی ئەو مووشەکە بخاتەخوارەوە، ئەمە کێشەیەکی گەورەتر دەبێت لە گەرووی هوورمز، ئەمە جەنگێکی داراییە کە نابرێتەوە، ئێرانییەکان ناتوانن جەنگەکە ببەنەوە، بۆیە ڕوونە کە دەبێت ئاشتی بێتە کایەوە، پێشم وایە باشترین ئاشتی ئەوەیە کە بە سەربەزییەوە جەنگەکە بەجێبهێڵیت.
پرسيارى شەشەم: بارودۆخی پەيوەست بە پڕۆسەی ئاشتیمان لە تورکيا بۆ ڕوونبکەرەوە، تۆ دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ باڵيۆزی تورکيا لە عێراق کۆبوويتەوە، کۆبوونەوەيەکی باش بوو؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“سەرنجڕاکێش بوو، من پێموايە پڕۆسەی ئاشتی بەردەوامدەبێت و سەرکەوتوو دەبێت، ئێمە ويستی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ ئەوە وە توانای خۆمان بۆ هاوکاريکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ هەندێک لايەنی کوردی، وە ئێستا پشتیوان بە خودا لەگەڵ لايەنی تورکی زۆر شت هەيە دەتوانين پێکەوە بيکەين، ئێمە باس لە برا تورکمانەکانمان دەکەين بە يەکسانی نوێنەرايەتييان دەکەين، وە من پێموايە دەتوانين پێکەوە لە بەغداد کاربکەين و من زۆر گەشبينم”.
پرسیاری حەوتەم: کلیلی بەرەوپێشچوون چییە؟ تاوەکو چەند چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان بۆ حکومەت گرنگە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە، کە سەرکەوتن یاخود شکستی ئەم حکومەتە دیاری دەکات، پێموایە زۆر پێویستە، هەندێک کەس لە عێراق پێیانوایە ئێمە بێلایەن بووین لەم جەنگە، بەڵام بەڕێزان ئێمە بێلایەن نەبووین، ئێمە مووشەکمان بۆ هەرچی وڵاتی دوروبەرمان هەڵداوە، بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی حکومەت، ئەم دۆخە ناکرێت بەم جۆرە بەردەوام بێت، ئەگەر وەک حکومەت بڕیاری ئەوە بدەین کە جەنگ دەستپێدەکەین ئەوە قەینا، دەبێت ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکانیشی ببینەوە، بەڵام کاری گرووپێک نییە لەبری ئێمە بڕیار بدات، بۆیە دەمەوێت باس لە ئازایەتی چەند کەسانێک وەک شێخ قەیس خەزعەلی وەک حاجی شبل و ئەو برایانە بکەم کە توانییان داهاتووی عێراق ببینن، عێراقێکی یەکگرتووە، عێراق بە یاسای خۆیەوە، هیچ پێویستیش نییە کە سوپای خۆیان هەبێت، بەڵکو دەبێت سوپای عێراق بن، پێموایە ئەوە سەرکەوتنەکەیە.
پرسيارى هەشتەم: بارودۆخی سياسیی عێراق لەژێر دەستى ڕووخسارى نوێدايە، تا چەند گرنگە هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغداد هەبێت؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“زۆر زۆر گرنگە، من پێموايە پێويستمان بە ئاڕاستەی نوێيە لە هەولێرەوە تاوەکو بەغداد، پێموايە پێويستمان بە هەماهەنگی زياترە، هەولێر تەنيا حکومەتی هەرێمی کوردستان نييە، بەڵکو خوشک و براکانمان لە پارتی پێويستيان بەوەيە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ پەيوەندييەکانيان بکەن لەگەڵ بەغداد، دەبێت بگەنە لێکتێگەيشتنێکی بنەڕەتی، کە تاوەکو ئێستا نەگەيشتبنە ئەو لێکتێگەيشتنە، عێراقێکی ئاشتی و هێمن و سەروەر، يەکسانە بە کوردستانێکی ئاشتی و هێمن و سەروەر و پێچەوانەکەی نييە، بوەستن لەوەی کە عێراق جيايە و دواتر خەو بەوەوە ببينن کە بە سیحر کوردستان ببێتە بەهەشت، ئەوەش بەتەواوی پێچەوانەی ڕاستييە، پێموايە تاوەکو زووتر هەموولايەک لەوە تێبگەن، من لە مانگێکدا چەندين جار لە بەغداد بووم لەبەرئەوەی حەزم لێيە بچمە ئەوێ و ئەوان هاوڕێمن، من سەردانيان دەکەم چونکە هاوڕێمن، هەموو هاوڕێکانم لێرەن، زۆر ئاسانە کاريان لەگەڵ بکەيت، تەنيا داوای ڕاستگۆیی و پێکەوەیی و ڕێزگرتن دەکەن، ڕێزيان بگريت بۆئەوەی ڕێزت بگرن، ئەوە پەيوەندييە، ئەمە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پەيوەندييە، چا و قاوە بخۆنەوە و پاقلاوە بخۆن”.
پرسیارى بێژەر: ئەوە تەنيا بابەتی پاقلاوە خواردن نييە، بەڵکو بابەتی متمانەيە و ئەوەيە کە سەرنجی ئەو دوو لايەنە لەسەر چييە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“سەيرکە، چۆن دەتوانيت متمانە بونيادبنێيت، چۆن دەتوانيت بناغەی پەيوەندی دروستبکەيت، هەر جارێک کە دێمە لات بڵێم تۆ ئەوەت هەڵەبوو، چۆن پەيوەندی دروستدەبێت، چۆن يارمەتيت دەدات بەرەوپێش بچيت، ئەگەر ئەوەم لەگەڵ بکەيت، ئەوە پەيوەندی نييە ئەوە تەنيا قسەيە”.
پرسیاری نۆیەم: کاریگەری ئەمە لەسەر پەیوەندی هەولێر و بەغداد چۆنە، کاریگەری لایەنە دەرەکییەکان دەڵێم؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
“پێموانییە هیچ کاریگەرییەکی هەبێت، کاتێک کاریگەری هەیە ئێمە ڕێگەی پێدەدەین، لە دۆخێکی زۆر نامۆدا چەند مانگێک بەر لە ئێستا، قسەمان لەگەڵ ئێرانییەکان، ئەمریکییەکان و برا تورکەکانمان دەکرد، کە لەگەڵ ئێمە هەمان دیدگایان هەبوو، دەتونیت تۆ کاریگەریت لەسەر ئەوان هەبێت، مەهێڵە ئەوان کاریگەرییان لەسەر تۆ هەبێت، مەهێڵە ئەوان بۆ ناو کێشەکە پاڵت پێوەبنێن، هاریکاریی ئەوان بکە، کێشەکە چارەسەر بکەن، باوکم بووایە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان دەکرد و گوێی لە سەرجەم ڕێنوێنییەکان دەگرت، و بڕیاری دەدا کەمایەن ڕاستەکەیە، هەندێک جار گوێی لە کەسمان نەدەگرت، ئەوە شتەکەیە، هەست دەکەم ئێمە دۆخەکەمان زیاتر ئاڵۆز کردووە، چونکە کاتێک بۆچوونی وڵاتێکت لایە، ناکرێت تۆ ببیتە خزمەتگوزاری ئەو وڵاتە”.
پرسیاری دەیەم : چی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دوادەخات؟ بۆچی دوای چەندین کات حکومەت دروستنەبووە؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێموایە ئەوەی ئەم پرۆسەیە دوادەخات ئەوەیە، هەندێک کەس لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان نەیانتوانیوە ڕاستی نوێی جیهان قبوڵ بکەن، ڕاستی نوێی جیهانیش ئەوەیە، کە لە ڕاستیدا زۆر نوێش نییە، کوردستان میرنشین نییە، کوردستان وڵاتێک کە وڵات نییە، بەڵام دیموکراسییە، دەبێت بەو جۆرەش بەڕێوەببرێت، دەبێت تێبگەین کە هاوپەیمانیی حکومەت لەڕاستیدا چۆنە، پێموانیە لە بیرکردنەوەی چەند کەسانێکی دیاریکراودا ئەمە هەیە، ئەمەش کاری ئەوانە، نەک من و تۆ، کە بەردەوام بن لە دەرکردنی یاسا و ستراتیجێک لەسەر بنەمایەکی ناڕاست دروست بووە، ئەستەمە بەم جۆرە سەرکەوتووبیت، ئەمەش دەبینیت، ئێستاش دەیبینن، لە سیستمەکەدا کێشە هەیە، ڕێکنەکەوتن هەیە، کە ئەمە هەمووی خراپە بۆ کوردستان، من ئێستا هاوپەیمانییەکم لە کوردستان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە، پارتێکی گەنجی بەهێز، چەند باشتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ پارتییش بەم جۆرە بوایە، بۆ دەتوانم لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین دانیشم، وەیش وەک مامێکی ژیر ڕێنوێنیمان بکات، بۆ ناتوانم لەگەڵ کاک مەسعود ئەمە بکەم، ئەمە لۆجیک نییە بۆ من، پێموایە ئەوەی لە بەغداد هەیە، چوارچێوەیەکى حکومڕانیی ناوازەیە و دەبێت لێرەش بکرێت، هەموومان پێکەوە کۆببینەوە، هەموو پارتە کوردییەکان ئەنجوومەنێکی باڵایان هەبێت، ئێمە چەند جارێک پێشنیازی ئەمەمان کردووە، بەڵام ئەمە ئەوان وەریناگرن، هیچ حکومەتێک لە کوردستان نابێت ئەگەر حکومەتی کوردستان هاوشێوەی کۆتا حکومەت بێت، دەشمەوێت هەمووان لەمە تێبگەن، ئەمە تەنیا منیش نیم وا دەڵێم، داوا دەکەم لێرەبن چەند ڕۆژێک لەسەر شەقامەکان قسە لەگەڵ کەسانى ئاسایی بکەن، کەس ئەو کابینەیەى پێشووی ناوێت.
پێشکەشکار: دەبێت چی بگۆڕێت؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێگەشتن لە هاوبەشی، تێگەشتن لە بەغداد، تێگەشتن لە دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک کەسایەتی ناو حکومەتیش دەبێت پلەیان بەرزبکرێنەوە
پێشکەشکار: لە کۆتاییدا یەک پەیاممان پێبڵێ بۆ سەرکردە نێودەوڵەتییەکان، بۆ وەبەرهێنەرەکان بۆ ئەو سەرکردانەی لێرەن یەک پەیاممان پێبڵێ؟
بافڵ جەلال تاڵەبانی – سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی یەکێکە لە شارە دەوڵەمەندەکانی جیهان، وەرن و بەشێک بن لەم سەروەتە، سەروەتی سلێمانی گاز یاخود نەوت نییە بەڵکو خەڵکەکەیەتی، خەڵکە زۆر ڕۆشنبیر و بەهرەمەند و زمانزانەکەیەتی کە بەڕاستی بەڕێزن، بۆیە داوا لە هەر بازرگان و، وەبەرهێنەر و وڵاتێک دەکەم سوود لەمە ببینن، بەڵام کەمێک لەیاسای یەک پەیامەکەت دەردەچم، دەمەوێت باس لە هەموو کوردستان و هەموو عێراق بکەم، پەروەردەی ئێمە لە هەموو کوردستان ئاستی بەرزە لە دهۆک لە هەولێر لە سلێمانی و هەمان شتیشە لە عێراق، ئەمە سامانی ڕاستەقینەی ئێمەیە کە بەکارنەهاتووە و سوودی لێ وەرنەگیراوە، بە پاڵپشتی خەڵکەکەشمان و بە دانایی کەسە گەورەکانمان و بە هاریکاری خودا، ئەمە دەکەین لە چوار ساڵی داهاتوودا لە حکومەتی نوێی کوردستان… یاخود حکومەت نابێت لە کوردستان.
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
حوزهیران 5, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









