نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر گەیشتە 1120 دینار, لە سلێمانیش نرخەكان نەگۆڕاون

بەنزینخانە
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەرز بوونەوەی نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین لە هەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بە هەزار و 120 دینار فرۆشرا، هاوكات جۆرەكانی دیكەی بەنزینیش نرخەكانیان بەرز بووەتەوە، لە سلێمانی و هەڵەبجەش تا ئێستا نرخخەكان بەجێگیری ماونەتەوە.
وەلید سادق، شۆفێر لە پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆش بۆجارێكی دیكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر بەرز بوونەوەی زیاتری بە خۆیانەوە بینیوە، بەجۆرێك بۆ هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 45 دیناری ڕۆشتووەتە سەر بەراورد بە دوێنێ، بەجۆرێك ئەمڕۆ لیترێك بەنزینی نۆرماڵم بە هەزار و 120 دینار كڕیوە لە كاتێكدا دوێنێ هەمان جۆری بەنزینم بە هەزار و 75 دینار كڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆرەكانی دیكەی بەنزینیش بەهەمان شێوە بەرز بوونەتەوە، بەجۆریچك لیترێك بەنزینی موحەسەن ئەمڕۆ بە هەزار و 440 دینارە و هەروەها بەنزینی جۆری سۆپەریش بە هەزار و 550 دینار دەفرۆشرێت بە شۆفێران، لەكاتێكدا بەرپرسانی ئیداری هەولێر هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە لەسەر گرانبوونی بەنزین و هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNنرخی بەنزین لە سلێمانی و هەڵەبجە بەجێگیری و وەك خخۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكی ئەو تۆیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، بەجۆرێك لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 900 تا 950 دینار و بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 150 دینار و سۆپەریش بە هەزار و 250 دینارە.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە
ئاب 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پلانی هێرشی نوێی سەربازیمان بۆ سەر ئێران نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کەشناسیی عێراق: رۆژى شەممە ئەگەرى نمەباران لە چەند ناوچەیەک هەیە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









