ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە

ئێران و ئەمریکا
SNN
ماڵپەڕی “ئاكسیۆس” ئەمریكی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی دەقی یاداشتنامەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا، دەبێت ئێران پابەندبوونی خۆی بۆ بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی دووپات بکاتەوە، لەگەڵیدا رێگە بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەدات ئەمەش بەو مەرجە ئێران پابەندی تەواوەتی خاڵەکانی لێکتێگەیشتنەکە بێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی “ئاكسیۆس” ئەمریكی، لە دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە ئاگربەستدا هاتووە، 60 رۆژ وەك ماوەی دانوستان دیاری کراوە، لەو ماوەیەدا ئێران رازی دەبێت بە پاراستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەم دۆخەی ئێستای و پابەندبوونی خۆی بۆ بەدەستنەهێنانی چەکی ئەتۆمی دووپات دەکاتەوە، هەردوولا دانوستان دەکەن لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتایی ئەتۆمیدا سەبارەت بە داهاتووی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاكراوی ئێران و هەر چالاکیەکی پیتاندنی داهاتووی ئێران.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا کە دانوستانەکان بەردەوامن، ئەمریکا رازییە کە سزای نوێ نەسەپێنێت و هێزی سەربازیی نوێ رەوانە نەكات، لە بەرامبەردا ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی سەلامەتی بازرگانی دەكات لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، ئەمریکاش وردە وردە گەمارۆی دەریایی هەڵدەگرێت و لە ماوەی 30 رۆژدا بە تەواوەتی هەڵدەگیرێت.
هاوكات ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە بە ئەگەری ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆككراوی ئێران دەدات، ئەمەش بەندە بە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەکانی رێککەوتنەکە، ئەگەر رێککەوتنی کۆتایی ئەتۆمی بکرێت، ئەمریکا ئەو سەربازانەی لە کاتی شەڕەکاندا لەناوچەكە جێگیرکرابوون دەکشێنێتەوە و بەپێی خشتەی کاتی ڕێککەوتن لەسەر گەمارۆکان سزاکان هەڵدەگرێت.
چاوەڕوانیش دەكرێت لە رێککەوتنی کۆتاییدا چوارچێوەیەك بۆ دامەزراندنی سندوقێکی 300 ملیار دۆلاری بە ئامانجی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابوری ئێران لەخۆ بگرێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاکسیۆس: لە یاداشتەکەدا باس لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران کراوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
57 خولهك لهمهوپێش -
مانگی داهاتوو زەیدی و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









