
مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
لەهەنگاوێكی نوێدا و بەمەبەستی دوانەكەوتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبڕیاری وەزیری دارایی عیراق لەمەودوا هەرێم بڕی هەچەندە لە داهاتی ناوخۆ بنێرێت وەریدەگرن، بەڵام دواجار لەكۆی گشتی 120 ملیار دینارەكەی دەبڕن و ئەوەی دەمێنێتەوە دەینێرن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كاتێك دەوترێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشدەكات، لەپشت ئەمەوە ئەوەهەیە كە عێراق كار بە یاسای ” مقاسە” دەكات لە بارەی 120 ملیار دینارەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆ بڕی هەرچەندە پارە بنێرێت ئەوا بەغدا لێی وەردەگرێت، بەجۆرێك ئەگەر هەرێم مانگانە 50 ملیار بنێرێت ئەوا عێرا ق لە كۆی گشتی پارەی مووچە كە نزیكەی 950 ملیار دینارە، بڕی 70 ملیار دینار كەمتر پارە دەنێرێت، ئەوەش وەك تەواو كاری 120 ملیار دینارەكەیە كە هەرێم نەیناردووە.
ئەو بەرپرسەی كورد لە بەغدا ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كورتهێنانەی لە مووچە دروستدەبێت دەكەوێتە سەر حكومەتی هەرێم پڕی بكاتەوە، ئەوەش زیاتر فشار لەسەر مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دروستدەكات كە تا ئێستا مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە، بۆیە هەتا هەرێم بڕی كەمتر لەداهات بنێرێت بۆ بەغدا ئەوا بەغدا كەمتر پارە دەنێرێت.
نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم پێوانەی نوێ تۆمار دەکات
حوزهیران 15, 2026“زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەگەری گۆڕانکاری زیاتریش هەیە”
حوزهیران 14, 2026
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی مووچەوە زانیاری نوێ گەیشت، بەغدا چاوەڕێی هەرێم ناكات و بۆخۆی ئەم كارە دەكات
53 خولهك لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا هەواڵێکی لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ ئێران رەتکردەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی مووچەوە زانیاری نوێ گەیشت، بەغدا چاوەڕێی هەرێم ناكات و بۆخۆی ئەم كارە دەكات
53 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









