بلومبێرگ دەقی خاڵە دزەپێکراوەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بڵاودەکاتەوە؛ ڕۆژی هەینی واژۆ دەکرێت

0
114

SNN-

ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ئەمریکی، زانیاریی ورد و دزەپێکراوی لەبارەی خاڵەکانی نێو یاداشتی لێکگەییشتنی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بڵاوکردەوە. بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ناوەڕۆکی ئەم خاڵانە ڕابگەیەنێت و ڕۆژی هەینی، 19ی حوزەیرانی 2026 لە وڵاتی سویسرا بە فەرمی لەلایەن هەردوولاوە واژۆ بکرێت.

دەقی خاڵە دزەپێکراوەکانی یاداشتی لێکگەییشتنەکە:

1- ڕاگرتنی هەمیشەیی جەنگ: تاران و واشنتن و هاوپەیمانەکانیان دەسبەجێ و بۆ هەمیشە جەنگ لە سەرجەم بەرەکانەوە دەوەستێنن.

2-کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکان: واشنتن و تاران و هاوپەیمانەکانیان بەڵێن دەدەن کە هیچ کردەیەکی دوژمنکاری و هەڕەشەیەک لە دژی یەکتر ئەنجام نەدەن.

3- مۆڵەتی دانوستان: ئەمریکا و ئێران بەڵێن دەدەن کە لە ماوەی 60 ڕۆژدا بگەنجە ڕێککەوتنی کۆتایی، هەروەها ئەگەری درێژکردنەوەی ئەو ماوەیەش بە ئاسایی تەماشا دەکرێت.

4-هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای واژۆکردنی یاداشتەکە، دەسبەجێ گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران هەڵدەگرێت.

5- کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا: ئەمریکا بەڵێن دەدات کە هێزەکانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.

6- ئاساییکردنەوەی گەرووی هورمز: ئێران بۆ ماوەی 30 ڕۆژ گەرووی هورمز بە تەواوی ئاسایی دەکاتەوە، لەگەڵ پێویستیی هەڵگرتنی سەرجەم کۆسپ و بەربەستەکان.

7- بووژانەوەی ئابووری ئێران: واشنتن بەڵێن دەدات بە هاوکاریی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، دووبارە ئێران لە ڕووی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەوە ببووژێنێتەوە.

8- خشتەی هەڵگرتنی سزاکان: واشنتن پابەند دەبێت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بەگوێرەی خشتەیەکی کاتی، کە هەردوولا وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەری ڕێکدەکەون.

9- دەستبەرداربوون لە چەکی ئەتۆمی: ئێران دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک و بۆ هەمیشە، نایەوێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

10 چارەنووسی یۆرانیۆم: تاران و واشنتن لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یۆرانیۆمی پیتێنراو و بابەتەکانی تری پێوەست بە بەرنامەی ناووکی، لە ڕێککەوتنی کۆتاییدا دەگەنە بڕیاری بنبڕ و یەکلاییکەرەوە.

11-پاراستنی دۆخی ئێستا: تاران و واشنتن هاوڕان لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستای ناوچەکە، تا ئەو کاتەی دەگەن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

12- ڕاگرتنی سزای نوێ: ئێران بەرنامەی ناووکیی خۆی لە ئێستادا ڕادەگرێت، بێ ئەوەی واشنتن سزای نوێی بەسەردا بسەپێنێت یان هێزی زیاتر لە ناوچەکەدا کۆبکاتەوە.

13 فرۆشتنی نەوت و خزمەتگوزاری بانکی: واشنتن بەڵێن دەدات کە ڕێگە بە هەناردهەکردنی نەوتی ئێران بۆ دەرەوە و کاراکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان لەو وڵاتەدا بدات.

14 ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان: واشنتن بەڵێن دەدات کە سەرجەم دارایی و پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە بانکەکانی جیهاندا ئازاد بکات.

15دەستپێکردنی دەستبەجێی گفتوگۆکان: دوای گەرەنتییکردنی جێبەجێکردنی بەشێک لەم خاڵانە، دەسبەجێ هەردوو وڵات دەست بە گفتوگۆی چڕ دەکەن بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی کۆتایی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this