واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا

0
3

SNN-

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران کە بڕیاربوو لە ناوچەی بورگنبستۆک بەڕێوەبچێت، دواخراوە و دانیشتنی نێوان هەردوولا لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نادرێت.

کۆشکی سپی لەو بارەیەوە ئاشکرای کردووە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ سویسرا هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا ئامادەکارییەکان و پلانە تەکنیکییەکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی بەتەواوی یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام واشنتۆن هیوای خواستووە لە زووترین کاتدا ئەو گفتوگۆیانە دەستپێبکەنەوە.

هاوکات ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواخستنی ئەم گەشتە و دانوستانەکان، رەنگە پەیوەندی بەو پەرەسەندنە سەربازییانەوە هەبێت کە لە لوبنان دەگوزەرێن.

ئەم دواخستنەی دانوستانەکان لەکاتێکدایە کە باشووری لوبنان توندترین شەپۆلی بۆردومانی ئیسرائیلی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردوودا 23 کەس کوژراون و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، ئەمەش وەک پەرەسەندنێکی بێپێشینە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this