
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 5ـی پێگەیاندنی خوێندکاران لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەجێت. لەم مەراسیمەدا، بڕوانامە و پلەی ئەفسەریدەبەخشرێتە 210 خوێندکار کە توانیان دوای 9 مانگ لە مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی چڕ و بەردەوام، خولەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنن.
سەرجەم بەشداربووانی ئەم خولە گەنجانی کورد و خەڵکی شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی وەرگرتنیان لە کۆلێژەکە، بوونی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە بوارە زانستی و مرۆییە جیاوازەکاندا. ئەم خولە کە تایبەت بووە بە ڕەگەزی نێر، بە ئامانجی پێگەیاندنی کادیری ئەکادیمی و بەهێزکردنی ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بە گەنجانی خاوەن بڕوانامە ڕێکخرابوو.
دەرچووانی ئەم خولە پێشتر لە ناو هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی کوردستاندا وەک کارمەند خزمەتیان کردووە، بەڵام لەمەودوا بە پلەی ئەفسەر بەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەدا دابەش دەبن. لە کۆی گشتی دەرچووان، 56 خوێندکاریان سەر بە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن لە وەزارەتی ناوخۆن، هەروەها 154 خوێندکاریشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، کە لەو ژمارەیەش 131 ئەفسەریان لە چوارچێوەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەدا دەستبەکار دەبن.
بڕیار وایە دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی مەراسیمی وەرگرتنی پلەکانیان، ئەم ئەفسەرە نوێیانە بگەڕێنەوە بۆ ئەو یەکە و شوێنی کارانەی کە پێشتر تێیدا خزمەتیان کردووە. ئەوان لەمەودوا وەک ئەفسەری ئەکادیمی و شارەزا لە بوارەکەی خۆیاندا ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن، بەو ئامانجەی ئەو ئەزموون و بنەما سەربازییانەی لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا خوێندوویانە، بخەنە خزمەت پەرەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری توانا بەرگرییەکانی هەرێمی کوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









