پەرلەمانی عێراق بۆ یاسایی خانەنشینی بەنیازی ئەم کارەیە

SNN
لیژنەکانی پەرلەمان سەرقاڵی كاركردن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی بەشێک لە فەرمانبەران کە خانەنشین بوون یان نزیكن لە خانەنشین بوون بەبێ ئەوەی ساڵانی خزمەتکردنی پێویست بۆ شایستەیی خانەنشینی تەواو بکەن، لە هەولێكدا بۆ چارەسەركردنی دۆخی كارو بژێوییان و دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی کە گەرەنتی دادپەروەری زیاتریان بۆ بکات.
رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق لە راپۆرتێكدا ئاشکرایکردووە، ئەم هەوڵانە لە وەڵامی زيادبوونى داواکارییەکانی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست لە چەندین دامەزراوەی دەوڵەتدا دێت. ئەم کارمەندانە پێیان وایە گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی یاسایی پێش تەواوکردنی ساڵانی پێویستی خزمەت کاریگەری نەرێنی لەسەر مافی خانەنشینی و ئاستی داهاتیان هەیە دوای خانەنشین بوون.
سەفا حسێنی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان روونیکردووەتەوە، لیژنەکانی پەرلەمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی چەند پێشنیارێک کردووە کە پەیوەندییان بە یاسای خانەنشینییەوە هەیە، بەتایبەت ئەوانەی تایبەتن بە تەمەنی خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ساڵانی خزمەتی پێویستیان تەواو نەکردووە بۆ وەرگرتنی مافی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم توێژە روبەڕروی ئاستەنگی راستەقینە دەبێتەوە دوای خانەنشینبوون بەهۆی نەبوونی ساڵانی خزمەت بۆ دەستەبەرکردنی خانەنشینییەکی گونجاو، دۆخێک کە پێویستی بە چارەسەری یاسایی هەیە، هاوسەنگی مافەکانی فەرمانبەران لەگەڵ پێداویستییەکانی ئیدارەی گشتیدا هەبێت.
حسێنی جەختیکردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەران چەندین داواکاری و تانەی پێگەیشتووە کە داوای پێداچوونەوە بە هەندێک ماددەی یاسای خانەنشینی دەکەن، لیژنەکەش نوسراوێكی بۆ سەرۆکی ئەنجومەن ناردووە و داوای رێکاری یاسایی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە و گەڕان بەدوای چارەسەرە یاساییە ئەگەرییەکان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









