
SNN-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە درێژەی دیدارە سیاسییەکانیدا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆدەبێتەوە.
کات و شوێنی کۆبوونەوەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-06-2026، کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە گەڕەکی کازیوە دەکات. لەو دیدارەدا مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی دەکات.
تەوەرەکانی گفتوگۆ
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکرێن. ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانی قۆناغەکە.
بەردەوامیی دیدارەکان لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکان
ئەم سەردانەی بۆ لای سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پاش ئەوە دێت کە دوێنێ 23-06-2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەر لە شاری سلێمانی سەردانی مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئەو لایەنەشدا دۆخی سیاسیی ناوچەکەی تاوتوێ کردبوو.
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
فەرمانبەرێکی دهۆک: لەبەر دەزگا ئەمنییەکان دهۆکم جێهێشت
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









