
هێزەکانی پێشمەرگە
قۆناغى یەکەمى یەکگرتنەوەى فەرماندەیى دەڤەرى یەک و دووى پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت و خولى پرۆسەى دروستکردنى بڕیارى سەربازى دەستیپێکرد و وەزیرى پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی، هیوادارین تاوەکو کۆتایى پرۆسەکە هاوپەیمانان لەگەڵماندا بن و باسی ئەوەشیکرد، لەگەڵ هاوپەیمانان مێژوویەکى درەوشاوەمان هەیە.
وەزیرى پێشمەرگە لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى پێشمەرگە وەک هێزێکى بە دیسپلین دەناسرێت و لە دوا قۆناغى پرۆسەى یەکخستنەوەى پێشمەرگەداین و هێزى پێشمەرگە پێدەنێتە قۆناغێکى مێژووییەوە.
وەزیرى پێشمەرگە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە باسی ئەوەیکرد، 95%ـى هەنگاوەکانى پرۆسەى چاکسازیمان تەواوکردووە و یەکخستنەوەى پێشمەرگە دەستکەوتێکى گەورەیە و قۆناغى زۆر سەختمان بڕیوە و هێزى پێشمەرگە بەردەوام لە گەشەکردندایە.
وەزیرى پێشمەرگە سەربارەت بە پەیوەندیی و ڕێککەوتنی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى جەنگى ئەمریکا ڕێککەوتنمان هەیە و ڕێککەوتنەکەمان مانگى چوار کۆتایى دێت.
هاوکات فەرماندەى دەڤەرى یەک لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی، توانیومانە بە سەرکەوتوویى پرۆسەکە بە ئەنجام بگەیێنین و مەشق و ڕاهێنانى هاوپەیمانان سوودى زۆرى بۆ پێشمەرگە هەبووە.
فەرماندەى دەڤەرى یەک باسی ئەوەشیکرد، هێزى پێشمەرگە ڕۆڵى گەورەى لە پاراستنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەبووە و پێشمەرگە هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێمی پەسەند کرد
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









