دۆناڵد ترەمپ: دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن

0
0

SNN

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وێستگەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی لە وڵاتەکەیدا کرد کە دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن، بەوپێیەی نرخەکانی ئێستا رەنگدانەوەی ئەو دابەزینە نین کە لە نرخی نەوتدا هەیە، هاوکات هۆشداریشی دایە بازرگانان لە دەرئەنجامەکانی بەرزکردنەوەی نرخەکان.

ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: پێویستە وێستگەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی دەستبەجێ نرخەکانیان دابەزێنن! نرخەکان زۆر بەرزن لە کاتێکدا کە نرخی نەوت ئێستا 68 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و بەرەو دابەزینی زیاتریش دەچێت.

وتیشی: پێویستە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تاکەکەسی بە خێرایی وەڵامی ئەم لێدوانە بدەنەوە و ئەوە بکەن کە دەزانن راستە  نرخەکان بۆ گەلە مەزنەکەمان لە ئەمریکا دابەزێنن! هیچ قۆستنەوەیەک لە نرخاندندا قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەمە بە تەواوی نایاساییە ئەگەر فرۆشیارانیش ئەمە نەکەن، ئەوا کێشەی گەورە چاوەڕوانیان دەکات!.

ئاماژەی بەوەکردووە، دەستپێبکەن بە ئامانجکردنی نرخێک کە نزیک بێت لە 2.50 دۆلار بۆ هەر گالۆنێک، هەروەها پێویستە ویلایەتی کالیفۆرنیاش دەستبەرداری سەپاندنی ئەم باجە قورسانە بێت لەسەر بەنزین.

بەم زووانە باجەکە لە نرخی خودی بەرهەمەکە بەرزتر دەبێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەمە قبووڵ ناکات، بەهەمان شێوە خەڵکی کالیفۆرنیاش کە بەهۆی ئەم باجە بێمانایانەوە لەلایەن حکومەتەکەی خۆیانەوە دەچەوسێنرێنەوە”.

ترەمپ رەخنەی لەو باجانە گرت و داوای کەمکردنەوەی کردن، بەوپێیەی باری گرانی سەر شانی بەکاربەران زیاتر دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this