
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکی تەمووز، پشووی ھاوینەی پەرلەمان دەست پێدەکات، خوولی شەشەمی پەرلەمان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە ھەڵبژێردراوە ماوەی زیاتر لە ساڵێک و ھەشت مانگە، تەنیا یەک کۆبوونەوە ئەنجامدراوە ئەویش تییدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردووە.
لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا، ئەمە پێنجهەمین جارە پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشوو، لەم ماوەیەشدا تەنیا یەک کۆبوونەوەی کردووە و کۆبوونەوەکە تا ئێستا بەکراوەیی بە جێهێڵدراوە.
لەم ماوەیەدا پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان، ١٤ مووچەیان وەرگرتووە بە جۆرێک هەر پەرلەمانتارێک دوای لێبڕینی خانەنشینی، ئەوا بڕی حەوت ملیۆن دینار وەردەگرێت، بە تێکڕای هەر پەرلەمانتارێک بۆ ئەم ١٤ مانگە بڕی ٩٨ ملیۆن دیناریان وەرگرتووە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان ماوەی چوار مانگ کارایە و دواتر ماوەی دوو مانگ لە پشوودایە.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ەوە خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا و دواتر لە دووی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ یەکەمین دانیشتنی خوولی شەشەم بەڕێوەچوو کە تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و تا ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکە نەکراوە و بەهۆی ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، دانیشتنەکانی پەرلەمانی ڕاگیراوە.
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێمی پەسەند کرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دابەشکردنی بەنزینی 750 دینارییەکە لە سلێمانی بەردەوامە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









