
مووچە و بودجە
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی کار و چالاکییەکانی ساڵانی (2019-2025)، ئاماری داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی بۆ ئەو ماوەیە خستەڕوو.
بەپێی داتا فەرمییەکان، کۆی گشتیی داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 9,547,323,000,000 دینار (9 ترلیۆن و 547 ملیار و 323 ملیۆن دینار). وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم داهاتە بەرهەمی ئەو چاکسازییە ڕیشەییانەیە کە لە کەرتی گومرگ ئەنجامدراون و بوونەتە هۆی بەرزکردنەوەی شەفافیەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین.
گرنگترین ئەو چاکسازییانەی لە ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێکراون:
-
بەئەلکترۆنیکردنی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و بەستنەوەیان بە سیستەمی ناوەندییەوە.
-
هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ یەکخستنی پێناسەی گومرگی و جێبەجێکردنی سیستەمی “ئاسیکۆدا” (ASYCUDA).
-
هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونە گومرگیانەی کە بەدەر لە یاسا ئەنجامدرابوون.
-
ڕێکخستنی سیستەمی ترانزێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
-
چالاککردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی گومرگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی قاچاغچییەتی.
وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە بە هاوکاریی حکومەتی فیدراڵ، بەردەوامن لە کارکردن بۆ یەکخستنی کاروباری گومرگی و ترانزێت لە سەرتاسەری عێراق لە ژێر یەک سیستەمی یەکگرتوودا، بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و پاراستنی مافی گشتی.
هەواڵی زیاتر
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
24 خولهك لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەمڕۆ پشووی پەرلەمان دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رەزامەندیمان وەرگرت بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت لە خانەقین
24 خولهك لهمهوپێش -
مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و دەرماڵە کەم دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









