پزیشکیان داوای بەشداریی مێژوویی و یەکڕیزیی نیشتمانی لە گەلی ئێران دەکات

SNN –
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران داوا لە سەرجەم پێکهاتە و چینوتوێژەکانی وڵاتەکەی دەکات بەشدارییەکی مێژوویی بکەن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئەو کەسایەتییەی کە بە “پیاوی دڵسۆزی ئیسلام و شۆڕش” وەسفی کردووە.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە؛ پزیشکیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی: «لهو کاتەی ئێرانی خاوەن داستان، خۆی بۆ بەڕێکردنی پیاوی ئیسلام و شۆڕش ئامادە دەکات، داوا لە تەواوی ڕۆڵەکانی گەل دەکەم لە سەرجەم نەتەوە، ئایین و ئاڕاستە سیاسییە جیاوازەکان، کە بە ئامادەبوونی بەهێزیان لەم ڕووداوە مێژووییەدا، وێنەیەکی ڕەقسخاو لە یەکڕیزیی نیشتمانی و دڵسۆزی بۆ بنەما باڵاکانی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بکەن.»
ئەم بانگەشەیەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە ئامادەکاری دەکات بۆ سازدانی ڕێوڕەسمێکی بەرفراوان و فەرمی بۆ بەڕێکردنی تەرمی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









