عهلی زهیدی: عێراق رێگای گهشهپێدان ههڵدهبژێرێت و لاپهڕهیهكی نوێ لهگهڵ جیهان ههڵدهداتهوه

SNN –
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاوکرایەوە، بە بۆنەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە ساتێکی چارەنووسسازی چاکسازیی نیشتمانیدا تێپەڕ دەبێت و ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان.
زەیدی ڕایگەیاند: “سەرۆکایەتی حکومەتێک دەکەم کە پابەندە بە زامنکردنی بەکارهێنانی هێز بە تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا، لە ماوەی کەمتر لە 60 ڕۆژیشدا حکومەتەکەم لە داماڵینی چەکی گروپە چەکدارەکاندا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و دەرگای بۆ تێکەڵکردنی ئەو گروپانە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت کردووەتەوە”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن ئامانجی قووڵکردنەوەی هاوبەشییەکی ڕاستەقینەیە، بە جۆرێک پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ قۆناغی دروستکردنی دەرفەت.
زەیدی ئاشکرای کرد، لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، گفتوگۆکان زیاتر چڕ دەبنەوە لەسەر کەرتی وەبەرهێنان. لەو بارەیەوە وتی: “هانی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەدەین بۆ گەڕان بەدوای ئەو دەرفەتانەی لە عێراقدا هەن لە پەرەپێدانی ژێرخان، کەرتی وزە، پیشەسازی، تەکنەلۆژیا و ئابووری دیجیتاڵیدا”.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان و سامانی سروشتی زۆر و هێزێکی کاری لێهاتووە، ئەمەش وای کردووە ببێتە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، عەلی زەیدی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەمریکا کرد و وتی: “پەیامێکی متمانەم لەگەڵ خۆم هەڵگرتووە بۆ ئەمریکا، ئەویش ئەوەیە کە عێراق وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری بە یەک دووری لە ململانێ ناوچەییەکان ڕادەوەستێت و لە بری ئەوە، ڕێگای گەشەپێدان هەڵدەبژێرێت. گەلی عێراقیش کە بەدەست شەڕ و دیکتاتۆریەت و تیرۆرەوە ناڵاندوویەتی، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لاپەڕەیەکی نوێ لەسەر بنەمای تێکەڵبوون بە سیستەمی ئابووری و دارایی جیهانی هەڵبداتەوە”.
شایەنی باسە، زەیدی بەڵێنی بە گەلی عێراق داوە کە ڕۆژی 30ی ئەیلول، کە وادەی کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانانە، ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









