سەرۆکوەزیرانی عێراق: ڕێگە نادەین ئاسایشی هەرێم و عێراق تێکبدرێت و لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکەن

SNN
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی بەزاند.
زەیدی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی دەستووری، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو هەوڵە تاوانکارییانە ناکەن کە بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیریی گەل و ڕێڕەوی بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدرێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: “دەزگە و پێکهاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، عەلی زەیدی جەختیشی کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی بە هەموو توانایەکیەوە ڕووبەڕووی ئەو لایەنانە دەبێتەوە کە هەوڵی زیان گەیاندن بە ئاسایشی گەلی عێراق لە هەر شوێنێک دەدەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









