
كارگهى پڕكردنهوهى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-
لە هەولێر و سلێمانى غاز فرۆشەکان ئاگادار دەکرێنەوە نرخ زیاد نەکەن و داوا لە کارگەکانى غازیش دەکرێت غاز تەنیا بەو بریکارانە بدرێت کە حکومین و بە نرخى پاڵپشتیکراو غاز دەفرۆشن.
نەوت و کانزاکانى هەولێر هۆشدارى دەدات
بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئاگادارى سەرجەم کارگەکانى غاز و گۆڕەپانەکانى فرۆشتنى غاز دەکاتەوە کە تەنیا غاز بدەنە ئەو بریکار و بارهەڵگرانەى کە حکومین و بەنرخى پاڵپشتیکراو غاز دەفرۆشن بە هاونیشتمانییان بەپێچەوانەوە ڕێگەپێدراونییە غازبدرێتە هیچ بارهەڵگرێکى دیکە و بازرگانى.
سلێمانى بەشى دوو مانگ غازى هەیە
هاوکات لیژنەى دابەشکردنى غاز لە قایمقامیەتى سلێمانى بڵاویانکردووەتەوە کە بەشی دوومانگ غازى کۆگاکراویان هەیە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکى لیژنەکە رایگەیاندووە، بەشى دوومانگ غازى ماڵان کۆگاکراوە و هەرکەسێک نرخەکەى زیادبکات سزادەدرێت و ڕووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایی دەکرێتەوە.
وەستانى بەرهەمهێنانى غاز لە کۆرمۆر
پاش ڕاگەیێندراوەکەى دوێنێى وەزارەتى کارەبا بۆ ڕاگرتنى بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر، بەشێک لە هاونیشتمانییان لە ترسى سەرهەڵدانى قەیرانى غاز ڕوویان لە بەنزینخانەکان کرد بۆئەوەى بوتڵە بەتاڵەکانیان پڕبکەنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









