عێراق 48 رێككەوتن و یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ گەورە کۆمپانیایاکانی ئەمریکا واژوو کرد

عەلی زەیدی
SNN
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بە سەرپەرشتی عەلی فالح زەیدی، 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی هاوکاری ئابوری لە نێوان عێراق و کەرتە جیاوازەکانی نەوت، پیشەسازی، تەکنەلۆجی و دارایی ئەمریکا واژوو کرا.
نوسینگەی زەیدی لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندووە، رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و کەرتەکانی تری حکومی، لەگەڵ هەریەك لەم كۆمپانیایانە: ئێکسۆن مۆبیل، کەی بی ئاڕ، جی ئەی ڤێرنۆڤا، شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی میدیاو پەیوەندییەکان، هەروەهارڕێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن.
هاووكات ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەردوولا واژۆ کراون یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیای (کیزلایت تەکنەلۆجیا) و کەرتی تایبەتی عێراق لە خۆگرتبوو، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای پێپسیکۆ و چەند کۆمپانیایەکی تر سەبارەت بە دروستکردنی بۆری نەوت بۆ بانیاس لەسەر دەریای ناوەڕاست، رێککەوتنی هاوبەشی لە بواری پەروەردە، هەروەها ڕێککەوتنی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری دابینکردن و بەرهەمهێنانی دەرمان.
بەشێكی تری رێککەوتن و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لەوانەی لەگەڵ KBR، UOP، Polaris، کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە (AEE)، PPTA، کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان، دوو رێکەوتن لەگەڵ Fritolay بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی، بازرگانی و پیشەسازی
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









