لە هەولێر بتڵێك غاز گەیشتە 18هەزار و هاووڵاتیان لە بەنزینخانەكانیش غازیان دەستناكەوێت

بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بە وتەی هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری هەولێر، لە دوێنێوە قەیرانی نەمانی غازی ماڵان سەریهەڵداوە و ئەو بەنزینخانانەشی كە غازیان هەیە ئامادەنین بەهاووڵاتیانی بفرۆشن، هاوكات هەر ئەمڕۆ نرخی بوتڵێك غازی ماڵان گەیشتووەتە زیاتر لە 18 هەزار دینار لە سنوری هەولێر، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە تا ئێستا دۆخەكە ئاساییە و دابەشكردنی غازی ماڵان بەردەوامی دەبێت.
وەلید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی چەند بەنزینخانەیەكی شاری هەولێرم كرد بۆ ئەوەی بتوانێك بوتڵێك غازم دەستبكەوێت بەڵام ئامادە نەبوون غاز بفرۆشن، بەوتەی خۆیان ئامادەنین غاز بە هاووڵاتیان بفرۆشن بەڵكوو دەبێت لەڕێگەی بریكارەكانەوە غازمان بۆ دابینبكرێت، لەكاتێكدا بریكارەكانیش دەڵێن بەم زووانە چاوەڕێی غاز مەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو غازەی ئێستا لە بازاڕ هەیە بتڵێكی گەیشتووەتە 18 هەزار دینار و دەستیش ناكەوێت، بۆیە هاووڵاتیان ڕوو بەڕووی دۆخێكی ناهەموار بووینەتەوە و لەگەڵ نەبوونی غاز كارەباشمان بڕاوە لەم كاتی گەرمایەدا كە زۆر پێویست بوو كارەبا دابین بكرێت.
پێشتریش، بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕێكی زۆرباش لە غازی كۆگەكراومان هەیە و پێشبینی دەكەین، تا دوو مانگی تر كێشەی كەمیی غازمان بۆ دروست نەبێت، هەروەها داواكارین لەو ڕووەوە ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاووڵاتییان دروست نەكرێت.
هاوكات لە بەدواداوچوونێكی SNNدەردەكەوێت كە تا ئێستا گرفتی كەمی غازی ماڵان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش سەری هەڵنەداوە و بریكارەكان بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی پێشر هەیانبووە بەردەوامن لە دابینكردنی غازی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیكراوی 8 هەزار و 500 دینار بۆ هەر بتڵێك غاز، بەڵام نرخی غازە بازرگانییەکە لە هەڵەبجە لیتری بە 600 دینارە بەوپێیەش نرخی بوتڵێک غازی ماڵان بە 12 هەزار دینارە، لە سلێمانی لیتری بە 500 دینارە و بتڵی دەکاتە 10 هەزار دینار، لە هەولێر لیتری بە 800 دینارە و بتڵی دەکاتە 18 هەزار دینار.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









