
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ژمارەیەک بندیوار لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاشکرا دەبن و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە داوایەكی سەیر لەلایەنە سیاسییەكان دەكات بەوەی لەئێستادا نەیەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كە دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، مووچەی خانەنشینی سەربازییان بۆ بڕاوەتەوە و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە لەبانکی هەڵەبجە مووچە وەردەگرن.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی سنور و هێزەكانی ئاسایش توانیمان بە باشی كۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەكان بكەین و نەهێڵین هیچ كەسێك بەشێوەی نایاسایی (قاچاخ) بێتە ناو سنوری هەڵەبجەوە و ئەوانەشی هاتوون دەستگیركراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی پێشوو لەلایەن بانکی هەڵەبجەوە ئاگادار كراینەوە كە ژمارەیەك لە خانەنشینی سەربازی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە بانکی هەڵەبجە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، دێنە بانکەكەیان، ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایان لێدەكرێت، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە داوامان لە لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە كردووە كە ئەوانەی خانەنشینی سەربازییان بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵات بڕیوەتەوە و بە ئەندام و لایەنگری خۆیانیان دەزانن، پێیان ڕابگەیەنن كە جارێ تا ئەم دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنایە نەكەوێت بە لایەكدا سەردانی بانک نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە، ئەوانیش داواكەی ئێمەیان گەیاندووە بەو خانەنشینانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە، لە ئێستادا تاكە پارێزگاین لە هەرێم كە كەمترین ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە كە لە ئێستادا تەنها سێ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لەژێر چاودێریدان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









